فه‌رمانده‌یه‌کی کورد ده‌ڵێت هێزه‌کانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه به پاڵپشـتی تۆپخانه‌ی پـێشـمه‌رگه جاده‌یه‌کی سه‌ره‌کیـیان کۆنترۆڵ کردووه که لێوه‌ی یارمه‌تی بۆ چه‌کدارانی داعش له شاری کۆبانی ڕه‌وانه‌ده‌کرێت.
مریه‌م کۆبانی فه‌رمانده‌ی گشـتی یه‌کینه‌کانی پاراستنی ژنان (یه‌په‌ژه) له کۆبانی له وتووێژێـکی تایبه‌تدا بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتی له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه ئه‌و جاده‌یه‌ی له دامێنی گردی مشته‌نوردایه و له گوندی حه‌له‌نچه‌وه به‌ره‌و شاری کۆبانی ده‌چێت له لایه‌ن هێزه‌کانیانه‌وه کۆنترۆڵ کراوه. گوتیشی نه‌ک ته‌نها ئه‌و ڕێـگایه به‌ڵکو ڕێگه‌ی دیکه‌ش که داعش لێـیانه‌وه کۆمه‌ک و یارمه‌تی بۆ چه‌کدارانی ڕه‌وانه‌ده‌کات.
مریه‌م که بۆخۆی له به‌ره‌ی پـێشه‌وه سه‌رکردایه‌تی شه‌ڕه‌که ده‌کات گوتیشی داعش چه‌ند هێرشێـکیان کرده‌وه بۆ کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ی جاده‌که، به‌ڵام شـکست به هه‌موو هێرشه‌کانیان هێنراوه.
ڕۆبین ڕه‌شوان له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ خانم مریه‌م کۆبانی ئه‌نجامداوه.