Accessibility links

هادی سوفیزاده‌: ئێران به‌ نیازی درووستکرنی رێره‌وێکه‌ له‌ رێگاێ ئازرباێجانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ روسیا

  • Jani Diylan

Hadi Sofizadeh

Hadi Sofizadeh

هادی سوفیزاده‌: ئێران به‌ نیازی درووستکرنی رێره‌وێکه‌ له‌ رێگاێ ئازرباێجانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ روسیا

حه‌سه‌ن روحانی بریاره‌ له‌ رۆژی چوارشه‌مه‌ 12/11 سه‌ردانی ئازرباێجان بکات. ئایا ئه‌م سه‌ردانه‌ ته‌نها وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆکی ئازه‌ریه‌ بۆ ئێران و په‌ێوه‌ندیه‌ بازرگانیه‌کان وه‌ یاخود ئامانجێکی تریشی هه‌یه‌؟

هادی سۆفیزاده‌ ئه‌ندامی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان (KNK ) و شاره‌زای کاروباری ئێران و که‌فکاس له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" له‌ راستیدا سه‌ردانی ئه‌م جاره‌ی رۆحانی بۆ ئازرباێجان به‌و قورسایه‌ی که‌ باسی ئه‌که‌ن وه‌ یاخود له‌ پێشدا ئاماده‌کاریان بۆ کردووه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ که‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک ئه‌یانه‌وێ ئه‌و په‌ێوه‌ندیانه‌ی که‌ له‌ چه‌ند ساڵی رابوردوودا گرژی تێدا که‌وتوه‌ و له‌ قۆناغێکی مه‌ترسی داردایه‌، سازی بده‌نه‌وه‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ دراوسیه‌کانیدا کێشه‌ی گرنگی هه‌یه‌، که‌ یه‌کێک له‌وانه‌ ئازرباێجانه‌. کاک هادی هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت هه‌م روسیا و هه‌م ئێران هه‌روو گه‌مارۆیان له‌سه‌ر وه‌ ته‌نها ئازرباێجانه‌ که‌ له‌ رێگای زه‌مینیه‌وه‌ بیانبه‌ستێته‌وه‌ و له‌ پله‌ی یه‌کم بتوانن رێره‌وێک بکه‌نه‌وه‌ له‌ نێوان روسیا و ئێران وه‌ له‌ پله‌ی دووه‌مدا زنجیره‌یه‌ک گرفتی ئاسایشی هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی له‌ ئازرباێجاندا هه‌یه‌ و هه‌نگاوه‌کانی ئازرباێجان له‌ داخستنی شتی سه‌ر به‌ ئێران له‌ ناو ئازرباێجاندا".

XS
SM
MD
LG