ده‌زگای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت به‌هۆی ئه‌و بڕه پاره که‌مه‌ی هه‌یه‌تی ناچار ده‌بێت کۆمه‌که‌کانی بۆ نزیکه‌ی یه‌ک ملیۆن ئاواره له عێراق و سوریا بـبڕێت.
لیسا شلاین له باره‌گای ده‌زگاکه له ژنێڤ ڕاپـۆرتی بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ناردووه و به‌ڵێن ساڵح به کوردی ئاماده‌ی کردووه.
ده‌زگای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئاگاهی ده‌دات که ڕۆژانێـکی سه‌خت له پـێشن بۆ سه‌دان هه‌زار که‌س له سوریا و له عێراقیشدا، به‌هۆی کورتهێنانی بودجه‌ی ته‌رخانکراو به بڕی 58 ملیۆن دۆلار وه‌ک UNHCR ده‌ڵێت ناچاره سه‌نگی بخاته سه‌ر ئه‌وانه‌ی پـێویسـتیـیه‌کی زۆریان هه‌یه به یارمه‌تیـیه‌کان له وه‌رزی زستاندا.
هێرش و دڕندایه‌تیـیه‌کانی ڕێـکخراوی توندڕه‌وی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی یه‌ک ملیۆن و 900 هه‌زار که‌سی ناچارکردووه شوێنه‌کانی خۆیان جێبهێڵن.
میلیسیا فلیمینگ ده‌مڕاستی ده‌زگای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت نزیکه‌ی 800 هه‌زار ئاواره له هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقن و پـێویسـتیان به شوێنی داڵده‌دان و کۆمه‌کی تریش هه‌یه، وه ده‌شڵێت کێشه‌که به هه‌مان شێوه‌یه له سوریا.
ده‌ڵێت ئاواره‌ی نوێ و دوو هێنده ئاواره‌ی تریش له سوریادا له‌گه‌ڵ خه‌ڵـکدان و ناچارن ئه‌م شوێن و ئه‌و شوێن بکه‌ن، له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی زسـتانیشدا خه‌ڵک به‌بێ هیچ شـتێـک هه‌وڵی ڕزگارکردنی ژیانی خۆیان ده‌ده‌ن و ده‌شڵێت به‌رنامه هه‌یه هه‌تا کۆمه‌ک بگه‌یه‌نرێته یه‌ک ملیۆن و 400 هه‌زار که‌س، به‌ڵام جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی یارمه‌تیـیه‌کان ته‌نها بۆ 620 هه‌زار که‌سن.