له پێکدانه نوێه‌کانی که‌ناری رۆژئاوادا فه‌لستینیه‌ک بریندار بوه
له‌شکه‌ری ئیسرائیلی ده‌لێت فه‌لستینیه‌ک به توندی بریندار بوه له پێکدادانه‌کانی نزدیک به شاری هیبرۆن له که‌ناری رۆژئاوا.
له‌شکه‌ر له رۆژی سێشه‌ممه ووتی پێکدادانه‌که 150 خۆپێشانده‌ری فه‌لستینی تێدا گلاوبوون که به‌رد و کۆکتێل مۆلۆتۆڤیان هاوێشتبوه سه‌ربازانی ئیسرائیلی، هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت پاش ته‌قه‌ی هێزه‌کان ئه‌و فه‌لستینیه بریندار بوه و ده‌شڵێت هه‌وڵدانه‌کانی پێشووتر بۆ بڵاوه پێکردنی خۆپێشانده‌ره‌کان له رێگای به کارهێنانی گازی فرمێسک ئاوه‌ر و گولله‌ی پلاستیکی سه‌ری نه‌گرتبوو.
پێکدادانه‌کان له نێوان چوونه سه‌ره‌وه‌ی گرژیه‌کانی نێوان ئیسرائیل و فه‌لستینیه‌کاندا دێت به هۆێ بانگه‌وازی هه‌ردوو لا سه‌باره‌ت به ئۆرشلێم و ده‌رئه‌نجامی شه‌ری هاوینی غه‌ززه.