وڵاته یه‌کگرتووه‌کان ستایش یادئاوه‌ری ساڵانه‌ی رۆژی جه‌نگاوه‌رانی دێرین ده‌کات
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه له یادئاوه‌ری ساڵانه‌ی رۆژی جه‌نگاوه‌رانی دێرین، کۆنسێرتێکی هه‌ره مه‌زن له واشنتن DC له نێوان چه‌ندین له‌و به‌رنامانه‌دایه که بریاره له سه‌رانسه‌ری وڵاته یه‌کگرتووه‌کاندا به‌رێوه بچێت.
ئه‌مرۆ له ئاهه‌نگێکدا له ژێر ناوی کۆنسێرتێک بۆ دلێران که بریاره له داڵانی نیشتمانی یاخود National Mall له به‌رامبه‌ر کۆنگریسی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان به‌رێوه بچێت وا چاوه‌روان ده‌کرێت به‌لای که‌م 800 هه‌زار که‌س له‌وێدا خر ببنه‌وه که تێدا چه‌ندین له گۆرانبێژه به‌ناوبانگه‌کانی موزیکی راک وه‌کو بروس سپرینگستیین، رذم و بلوس، ره‌ێحانه، موزیکی گوندی کاری ئه‌ندروود و هه‌ڤی میتال heavy metal وه‌کو میتالیکه تێدا به‌شداری بکه‌ن.
رێکخه‌ران به هێوان له به کارهێنانی کونسێرته‌که بۆ هۆشداری کردنه‌وه له باره‌ی ئه‌و رێکخراوانه‌ی که هه‌وڵ ده‌ده‌ن له یارمه‌تی دانی چه‌نگاوه‌رانی دێرین پاش به‌سه‌ر چوونی ماوه‌ی سه‌ربازیان.
ئه‌م یاد ئاوه‌ریه یه‌کمین جار له ساڵی 1938 وه‌کو رۆژی شه‌ر راوه‌ستان ده‌ستیپێکرد و تا ساڵی 1954 که پاش شه‌ری جیهانی دوه‌م و شه‌ری کۆریا بوه رۆژی جه‌نگاوه‌رانی دێرین.