Accessibility links

موسته‌فا شه‌ڵماشی: ئێران سه‌رچاوه‌ی تێرۆریزمی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌ و ده‌شیه‌وێت ببێته‌ به‌شێک له‌ هاوپه‌یمانێتی دژی داعش

  • Balen Salih

موسته‌فا شه‌ڵماشی

موسته‌فا شه‌ڵماشی

بڕیاره‌ ڕۆژی 24 ی ئه‌م مانگی یازده‌یه‌ دوا واده‌بێت له‌ نێوان کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی و کۆماری ئیسلامی ئێراندا بۆ گه‌یشتن به‌ ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ناوکیه‌ مشت و مڕ له‌سه‌ره‌که‌ی تاران.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران، هه‌روه‌هاش به‌ڕێوبه‌ری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی یه‌کێتی ئه‌وروپا له‌ عومان کۆبونه‌وه‌ و وه‌ک چاودێر ده‌ڵێن وتووێژه‌کانی هه‌ردوو ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ و دووشه‌ممه به‌ره‌وپێشچونێکی ئه‌وتۆی به‌ دوادا نه‌هاتووه‌ سه‌باره‌ت به‌ جیاوازیه‌کانی تاران و واشنتۆن له‌سه‌ر چۆنیه‌تی گه‌یشتن به‌ ڕێکه‌وتن.

هێشتاش پێده‌چێت ته‌گه‌ره‌ سه‌ره‌کیه‌کان له‌به‌رده‌م گه‌یشتن به‌ ڕێکه‌وتن مابن.

موسته‌فا شه‌ڵماشی، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستان ده‌ڵێت له‌م ڕه‌وشه‌ی ئێستای ناوچه‌که‌دا هه‌م ئێران و هه‌میش وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا پێویستیان به‌ ڕێکه‌وتن هه‌یه‌ و ده‌شڵێت به‌تایبه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران تا سزا ئابووریه‌کانی له‌سه‌ر هه‌ڵبگیرێت و بشبێته‌ ئه‌ندام له‌ به‌ره‌ی دژی داعشدا و وه‌‌هاشی نیشان بدات له‌ به‌ره‌ی دژه‌ تێرۆردایه‌.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز شه‌ڵماشی ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌کات ئێران ده‌خوازێت له‌به‌ردانه‌واندنیش بکات تا بگاته‌ ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌ و ده‌شڵێت تاران نه‌ ده‌توانێت متمانه‌ بدات به‌ کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی و له‌ ئاینده‌شدا هه‌ر ناتوانێت ئه‌و متمانه‌یه‌ بدات.

موسته‌فا شه‌ڵماشی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستان ده‌ڵێت له‌ به‌دترین سیناریۆی ئه‌م دانوستاندنانه‌ی نێوان کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی و ئێراندا ئه‌گه‌ر ڕێکه‌وتن نه‌هاته‌ ئاراوه‌ ئه‌وا له‌وانه‌یه‌ به‌ڕیوبه‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما سزاکانی سه‌ر ئێران درێژ بکاته‌وه‌ و قورس تریشی بکات و له‌ به‌رامبه‌ریشدا تاران ده‌که‌وێته‌ کۆمه‌ڵێک ڕه‌فتارکردن وه‌ک به‌ڕێز شه‌ڵماشی ده‌ڵێت به‌ دووری نازانێت ته‌ناه‌ت له‌گه‌ڵ داعشیشدا هه‌ندێک که‌ین و به‌ین بکات.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG