Accessibility links

د. ئاراس حوسه‌ێن دارتاش: داعش و ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت و دابینکردنی داراییه‌کانی

  • Jani Diylan

Dr.Aras Hussain Dartash

Dr.Aras Hussain Dartash

د. ئاراس حوسه‌ێن دارتاش: داعش و ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت و دابینکردنی داراییه‌کانی

دیاره‌ مرۆڤ، سازمان، رێکخراوه‌ و حکومه‌تان بۆ ئه‌وه‌ی بژین، پێویستیان به‌ دابینکردنی سه‌رچاوه‌کانی ژیانه‌. رێکخراوه‌ی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیش ISIS بۆ ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ر تیرۆرکردنه‌کانی به‌رده‌وام بێت پێویستی به‌ دابینکردنی پێویستیه‌کانیه‌تی له‌ رووی داراییه‌وه‌.

دکتۆرئاراس حوسه‌ێن دارتاش شاره‌زای ئابوری و دارایی و سه‌رۆكی پێشووی لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکاده‌ڵێت" له‌ راستیدا چه‌ن بۆچوونێک هه‌یه‌ ده‌رباره‌ی دابینکردنی دارایی بۆ ئه‌و رێکخراوانه‌، به‌ تاێبه‌تی رێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، یه‌کێک له‌و بۆچوونانه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ بنه‌ره‌تدا چه‌ند ده‌وڵه‌تێک له‌ ناوچه‌که‌ یارمه‌تی ئه‌ده‌ن، وا دیاره‌ ئێمه‌ نامه‌وێ ناوی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ ببێن چونکه‌ هیچ به‌ڵگه‌یه‌کمان له‌به‌ر ده‌ستدا نییه‌ و بێگومان به‌ شێوه‌یه‌ک له‌ شێوه‌کان سه‌رچاوه‌ی یه‌کم ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ن بۆ دابینکردنی دارایی. دکتۆر ئاراس هه‌ر وه‌ها سه‌باره‌ت به‌ قاچاغی بردنی ئه‌و نه‌وته‌ ده‌ڵێت ده‌بێت ده‌وڵه‌تێک وه‌ یاخود چه‌ند ده‌وڵه‌تێکی هه‌رێمی له‌گه‌ڵدا بێت، چوونکه‌ قاچاغچیه‌کانیش ناتوانن ئه‌و نه‌وته‌ ساخت بکه‌نه‌وه‌ ئه‌گه‌ر هات و ده‌وڵه‌تانی ئه‌و ناوچه‌ له‌گه‌ڵیاندا نه‌بن و نه‌وته‌که‌یان لێ وه‌رنه‌گرن".

XS
SM
MD
LG