جۆن کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا و موحه‌مه‌د جه‌ڤاد زه‌ریفی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ده‌ستیان به وتووێژه‌کانی ڕاسته‌وخۆیان کرد له عومان له‌م ده‌مه‌ی داوا مۆڵه‌ت بۆ گه‌یشتن به ڕێکه‌وتنێك سه‌باره‌ی به به‌رنامه‌ی ناو‌کی تاران ته‌نها دوو هه‌فته‌ی ماوه.
هه‌روه‌ها کاثرین ئه‌شتۆنی به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کیتی ئۆرۆپا له گفتوگۆکان به‌شداربوو.
براك ئۆباما سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا له‌م دواییه‌دا ڕایگه‌یاندبوو وڵاته‌یه‌کگریۆکانی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی 5+1 کارنامه‌یه‌کیان بۆ ڕێکه‌وتنێکی ناو‌کی داوه‌ته ده‌ست ئێران.
جێی باسه ڕۆژی 20ی تشرینی دوه‌م دوا ده‌رفه‌تی ئێرانه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی.