Accessibility links

به‌ختیار شاره‌زووری: له‌دوای ده‌رکه‌وتنی داعش به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش له‌نێوان ئه‌مریکا و ئێراندا هه‌یه‌.

  • Wrya Kalle

له‌میدیاکانه‌وه‌ باس له‌وه‌ ئه‌کرێت ده‌رباره‌ی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش سه‌رۆکی ووڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا نامه‌یه‌کی بۆ ڕابه‌ری باڵای ئێران عه‌لی خامه‌نه‌ئی ناردبێت.

له‌لایه‌کی‌که‌وه‌ ئه‌مریکا و ئێران بۆ چه‌ندین ساڵه‌ دانوستاندنی راسته‌وخۆ یاخوود ناراسته‌وخۆ له‌سه‌ر مه‌له‌فی ناوه‌کی ئێران ئه‌نجام ئه‌ده‌ن ، تائێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ ده‌ره‌نجامێک.

ئایا چی هانده‌ری ‌سه‌رۆکی ئه‌مریکا بوه‌ ئه‌و نامه‌یه‌ بنێرێت؟.

ئایا ئه‌کرێت له‌سه‌ر مه‌ترسی داعش به‌خێرایی ئه‌مریکاو ئێران ڕێکه‌وه‌ن؟ یاخوود بۆ گه‌یشتن به‌رێکه‌وتن له‌سه‌ر مه‌له‌فی ناووه‌کی ئێران، به‌رامه‌به‌ر به‌هاریکاری دژ به‌داعش تاران مه‌رجه‌کانی قورسترکات؟.

ئه‌مه‌ ناوه‌ڕۆکی گفتووگۆی نوسه‌رو چاودێری سیاسی به‌ختیار شاره‌زووریه‌ بۆ ده‌نگی ئه‌مریکا.

شاره‌زووری ده‌ڵێت: ترسێکی هه‌یه‌ بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئێران و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌مریکا له‌ڕۆژهه‌ڵآتی ناوه‌ڕاستدا، ئه‌مه‌ بۆته‌ هۆکاری ئه‌مریکاو ئێران له‌سه‌ر یه‌ک سفره‌ کۆکاته‌وه‌.

XS
SM
MD
LG