کۆشکی سـپی نه ڕه‌تی ده‌کات و نه پشـتڕاستیشی ده‌کات ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌وه ده‌که‌ن سه‌رۆک ئۆباما له باره‌ی شه‌ڕی دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی نامه‌ی بۆ ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی ڕێبه‌ری باڵای ئێران ناردووه.
ده‌مڕاستی کۆشـکی سـپی ده‌ڵێت له پـێـگه‌یه‌کدا نیـیه باس له په‌یامی تایبه‌تی بکات له نێوان سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا و هه‌ر ڕێـبه‌رێـکی جیهاندا بێت.
جۆش ئێرنست ده‌ڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا وتووێژه‌کانی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا به‌رفراونکردووه به شێوه‌یه‌ک به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێرانیشی تێپه‌ڕاندووه.
ده‌مڕاستی کۆشـکی سـپی ده‌ڵێت له په‌راوێزی ئه‌و دانوسـتاندنانه‌شدا وتووێژکراوه به لانی که‌م له دوو بواردا وه‌ک به‌رده‌وامی هه‌ڵمه‌ته‌کانی دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له لایه‌ن وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و زیاتر له 60 وڵاتی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانێتی. ده‌شڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هاوکاری له‌شکری له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ناکات له‌و هه‌ڵمه‌تانه‌دا و ئاڵوگۆڕی زانیاریشی له‌گه‌ڵدا ناکات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له عوممان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و به‌ڕێوه‌به‌ری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی یه‌کێتی ئه‌وروپادا کۆده‌بێته‌وه بۆ باسکردنی به‌ره‌وپێشچوونه‌کان به‌ر له دوا واده که بۆ ڕۆژی 24 ی یازده دانراوه.
ئێران ده‌ڵێت به‌رنامه پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕاده‌گرێت له به‌رامبه‌ر کۆتایی‌هێنان به سزاکان. تاران نکوڵیش ده‌کات له‌وه‌ی هه‌وڵی دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی بدات.