جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ دیپـلۆماسی و کاری گشـتی ڕیچارد ستێنگڵ ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریکا پـشـتیوانێـکی گه‌وره‌ی گه‌لی کورد و خواسته‌کانی کورده. خه‌ڵـکی ئه‌مه‌ریکا ئازایه‌تی گه‌لی کورد به‌رز ده‌نرخێنن.
به‌ڕێز ستێنگڵ له میانه‌ی دیمانه‌یه‌کی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ موعته‌به‌ر شیروانی له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، گوتیشی "ڕاستیه‌که‌ی کورد سه‌ره‌ڕای هه‌موو سه‌ختیـیه‌ک ڕووبه‌ڕووی بـبێته‌وه شه‌ڕ ده‌کات، خه‌بات ده‌که‌ن بۆ به‌هاکانی خۆیان که دیموکراتین و ئه‌وه‌ش به‌های هاوبه‌شن که خه‌ڵکی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵیاندایه. ئینجا بۆیه ئه‌مه‌ریکا پـشـتیوانێـکی گه‌وره‌ی گه‌لی کورده."