دوو کاربه‌ده‌سـتی ئه‌مه‌ریکایی ده‌ڵێن سه‌رۆک ئۆباما به نیازه داوا له کۆنگرێس بکات ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربـبڕێت له‌سه‌ر دابینکردنی 3.2 ملیار دۆلار دیکه بۆ شه‌ڕی دژی داعش له عێراق و سوریا.
هه‌ردوو کاربه‌ده‌سـته‌که که بۆ ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی فڕانس پـرێس لێـدوانیان دابوو به‌و مه‌رجه‌ی ناوه‌کانیان ئاشکرا نه‌کرێت گوتبوویان ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ خه‌رجیـیه‌کانی هێرشه ئاسـمانیـیه‌کان ده‌بێت له‌گه‌ڵ بۆ ڕاهێنان و پـڕچه‌کـکردنی هێزه‌کانی عێراق.
به‌پـێی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ڕۆژانه 8.3 ملیۆن دۆلار خه‌رجی هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانه له سوریا و عێراق. ده‌شڵێن ڕه‌نگه ئه‌م هێرشانه بۆ چه‌ند سـاڵێـک به‌رده‌وام بن.
له‌وه‌تای له 16 ی مانگی ده‌وه هێرشه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر داعش و ڕێـکخراوه تێرۆرستیـیه‌کانی دیکه ده‌سـتیانپـێکردووه 580 ملیۆن دۆلار خه‌رج کراوه.
ئه‌م داوایه‌ی سه‌رۆک ئۆباما پاش ئه‌وه دێت که ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتی داوای ڕه‌زامه‌ندی کۆنگرێس ده‌کات بۆ دابینکردنی پاره‌ی زیاتر بۆ ئه‌م شه‌ڕه. به‌ر له‌وه‌ی دیموکراته‌کان له ئه‌نجومه‌نی سینات زۆرینه له‌ده‌سـتبده‌ن، کۆشـکی سـپی پـێی وابوو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پـێویست به ڕه‌زامه‌ندی کۆنگرێس ناکات.
هه‌روه‌ها داواکه ده‌رگا به ڕووی مشتومڕی نێوان کۆماری و دیموکراته‌کان ده‌کاته‌وه له باره‌ی سیاسه‌تی له‌شـکری سه‌رۆک ئۆباما.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌و بودجه‌یه‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ شه‌ڕه‌کانی ته‌رخان ده‌کات جیاوازه له بودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری.