Accessibility links

کێری و فابیۆس: ئێران مافی هه‌یه‌ به‌رنامه‌ی ئاشتیانه‌ی ناوکی هه‌بێت، به‌ڵام نه‌ک بۆمبی ناوکی

  • VOA News

جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ لۆران فابیۆس هاوتا فه‌ڕه‌نسـایـیه‌که‌ی کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئێران مافی هه‌یه‌ به‌رنامه‌ی ئاشتیـیانه‌ی ناوکی هه‌بێت، به‌ڵام نه‌ک بۆمبی ناوکی.

هه‌ردوو گه‌وره‌ دیپـلۆمات له‌ پاریس کۆبوونه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی وتووێژکردن له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ناوکیـیه‌که‌ی ئێران و مه‌سه‌له‌ی دیکه‌، به‌ر له‌وه‌ی به‌ڕێز کێری به‌ره‌و عوممان به‌ڕێبکه‌وێت بۆ ئه‌نجامدانی وتووێژی سێ قۆڵی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و به‌رپـرسی ڕێبازی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا.

پام دۆکنس له‌ پاریسه‌وه‌ ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه‌ ناردووه‌ و به‌ڵێن سـاڵح له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئاماده‌ی کردووه‌.

XS
SM
MD
LG