Accessibility links

دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود: ته‌مه‌نی ئه‌م ڕێکخراوانه‌ی وه‌ک ده‌وڵه‌تی ئیسلامی کورتن‌ به‌ڵام گرنگه‌ بزانرێت چی ده‌که‌ن

  • Balen Salih

دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود

دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود

له‌ ئێستادا پێشڕه‌ویه‌ خێراکانی تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی خاو بوونه‌ته‌وه‌ به‌ به‌روارد له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کانی مانگی شه‌شی ڕابردوودا.

ئایا ئه‌م خاوبوونه‌وه‌یه‌ی پێشڕه‌ویه‌کان ته‌نها به‌ هۆی هێرشه‌ ئاسمانیه‌کانی هاوپه‌یمانێتی به‌سه‌رکردایه‌تی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان بووه‌ یان فاکته‌ری تریش هه‌ن؟

دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود، پسپۆڕی زانسته‌ سیاسیه‌کان له‌ زانکۆی سلێمانی ده‌ڵێت بێ له‌ هۆکاری هێرشه‌ ئاسمانییه‌کانی هاوپه‌یمانان، پێشره‌ویه‌کانی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌ و هێزی پێشمه‌رگه‌ و له‌ هه‌ندێک باریشدا له‌لایه‌ن له‌شکری عێراقه‌وه‌، ئه‌م دووهۆکاره‌ پێکه‌وه‌ وه‌هایان کردووه‌ ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ ئێستادا هه‌وڵ بۆ پاراستنی ئه‌و ناوچانه‌ بدات که‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه‌.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر ڕێبوار ده‌شڵێت به‌هۆی پێکهێنانی حکومه‌تی عێراقه‌وه‌ ئه‌و کرانه‌وه‌یه‌ی ده‌ینوێنێت به‌رامبه‌ر هێزه‌ سوننیه‌کان وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌م هێزانه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاڕاسته‌یه‌ی حکومه‌تی نێوه‌نددا ته‌بان و ئه‌و هاوسۆزیه‌ی پێشتر له‌گه‌ڵ توندڕه‌واندا هه‌یانبووه‌ گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه‌.

دکتۆر ڕێبوار ده‌ڵێت دۆسێی پشتیوانی کۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی سووننه‌ له‌ پارێزگایه‌که‌وه‌ بۆ پارێزگایه‌کی تر جیاوازه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:


XS
SM
MD
LG