کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی هاوپه‌یمانان به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا شه‌وی چوارشه‌ممه هێرشی ئاسمانیـیان کردووه‌ته سه‌ر به‌ره‌ی نوسره‌ی سه‌ر به قاعیده له سوریا و هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێـکی دیکه‌ی توندڕه‌وی ئیسلامی که به ئه‌حرار ئه‌لشام ناسراون.
کۆمه‌ڵه‌که که تۆڕێـکی سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵی له ناو سوریادا هه‌یه، ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له ڕاگه‌یاندنێـکدا گوتی بۆردومانه‌کان له پارێزگای ئدلیب بوون و باره‌گایه‌کی به‌ره‌ی نوسره له شاری حارم وێرانکراوه له‌گه‌ڵ ماشێنێـکی ئه‌و گروپه له شارۆچکه‌ی سه‌رمدا له نزیک سنووری تورکیا تێـکشکێنراوه.
ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری گوتی هه‌روه‌ها فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان بۆ یه‌که‌م جار بۆردومانی گروپی ناسراو به ئه‌حرار ئه‌لشامیان کرد و له باره‌گایه‌کیان دا له ناوچه‌ی باب ئه‌لسه‌قای نزیک ده‌روازه‌ی سنووری باب ئه‌لهه‌وا.
جێی ئاماژه‌یه هه‌تا دێت و گروپه توندڕه‌وه ئیسلامیـیه‌کان له سوریا هه‌وڵ ده‌ده‌ن ناوچه‌ی زیاتری وڵاته‌که کۆنترۆڵ بکه‌ن. هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌ره‌ی نوسره توانی چه‌ند ناوچه‌یه‌کی ژێر ده‌ستی بزوتنه‌وه‌ی حه‌زم له پارێزگای ئدلیب داگیربکات.
بزوتنه‌وه‌ی حه‌زم یه‌کێـکه له‌و گروپانه‌ی له سوریا به میانڕه‌و داده‌نرێت و وڵاتانی عه‌ره‌بی و ڕۆژئاوا پـشـتگیری ده‌که‌ن.