پڕۆفیسۆری زانکۆ ی ویلایه‌تی "تێنێسی " کرمانج گوندی پێی وایه ئه‌و سه‌رکه‌وتنه مه‌زنه‌ی کۆمارییه‌کان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی میاندهورهی کونگرێس ده‌ستیان که‌وت ڕه‌تدانه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌کانی سه‌رۆک ئۆبامایه به تایبه‌تی له‌سه‌ر قه‌یرانه‌کانی ئه‌م دواییانه دروست بوون وه‌ک هه‌ڕه‌شه‌ی داعش ومه‌ترسی ئیبۆلا.
ئه‌و ده‌ڵێت ئه‌مریکاییه‌کان وای لێک ده‌ده‌نه‌وه که سه‌رۆک ئۆباما به پێی پێویست هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵ ئه‌م مه‌سه‌لانه نه‌کردووه.