Accessibility links

حەیدەر عەبادى دەیەوێت هێزى گاردى نیشتیمانى دروست بکات


حەیدەر عەبادى سەرۆک وەزیرانى عێراق پێشنیارى دروستکردنى هێزى گاردى نیشتیمانى بۆ پاراستنى پارێزگاکانى عێراق دەکات. تورکمانەکانى کەرکوکیش دەڵێن لە حاڵەتى دروستکردنى ئەو هێزەدا دەبێت پێکهاتەکەى لە کورد و عەرەب و تورکمان بە ڕێژەى 32% پێکبێت.

شارى کەرکوک لە ڕووى ئەمنیەوە لە ژێر کۆنترۆڵى هێزى پێشمەرگە و هێزە ئەمنیە کوردیەکاندایە و لە حاڵەتى دروستکردنى هێزى گاردى نیشتیمانیدا، باڵانسى هێز لەو شارەدا گۆڕانکارى بەلاى عەرەب و تورکماندا بەسەردا دێت بۆیە پێناچێت کورد بە پێکهێنانى ئەم هێزە رازى بێت.

ئاڵا تاڵەبانى تاڵەبانى سەرۆکى فراکسیۆنى سەوز لەئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق دەڵێت"کورد هەرگیز رازى نابێت پێکهاتەى گاردى نیشتیمانى بە رێژەى 32% بۆ هەر یەک پێکهاتەیەک پێکبهێنرێت، بەڵکو دەبێت پێکهاتەکەى بەپێى ئیستیحقاقى ئینتیخابى بێت".

هەرچەندە دروستکردنى هێزى گاردى نیشتیمانى نەبووەتە فەرمى و لە چوارچێوەى پێشنیارێکى زارەکى دەرنەچووە، بەڵام کورد گومانى هەیە لە نیەتى پشت دروستکردنى ئەو هێزە کە بۆ کۆنترۆڵکردنى ناوچە دابراوەکان بێت.

محەمەد سعود سەرکردەى بەرەى تورکمانى ، ئاماژەبەوەدەکات ئاگادارن لەهەوڵەکان بۆ دروستکردنى هێزى گاردى نیشتیمانى لەسەر ئاستى پارێزگاکان. دەڵێت"لەحاڵەتى دروستکردنى ئەو هێزەدا لەپارێزگاى کەرکوک و قەزاى خورماتوو و دیالە دەبێت 32%ى پێکهاتەى هێزەکە بۆ ئەوان بێت".

محەمەد سعود بەدەنگى ئەمریکاى راگەیاند"ئەگەر 32%ى پێکهاتەى هێزەکەبۆ تورکمان نەبێت، ئەوا رازى نابین و مەسەلەکە دەبەینە نێو ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراقەوە".

پێشنیارى دروستکردنى گاردى نیشتیمانى لەلایەن عەبادیەوە لەکاتێکدایە پێشتر نورى مالیکى سەرۆک وەزیرانى عێراق لە رێگەى دروستکردنى ئۆپەراسیۆنەکانى دیجلەوە، هەوڵى کۆنترۆڵکردنى کەرکوک و ناوچە دابراوەکان و دەرهێنانى ئەو ناوچانەى لە ژێر کۆنترۆڵى کورد دا.

XS
SM
MD
LG