له دووه‌م ڕۆژی دیداری مێری بۆ دیالۆگ و ئاشته‌وایی که له لایه‌ن ئه‌نستتیوتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ توێژینه‌وه ڕێـکخراوه و له ڕۆژانی 4 و 5 و 6 ی مانگی یازده به‌رده‌وام ده‌بێت.
دیداره‌که هه‌شت پانێڵ له‌خۆده‌گرێت:
ئاینده‌ی ناوچه جێ ناکۆکه‌کان.
جه‌نگ له دژی داعش.
ڕۆڵی تورکیا له ناوچه‌که.
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نوێ و ده‌رفه‌ت و به‌ربه‌سته‌کان.
ئێران و ئه‌مه‌ریکا و کاریگه‌ری په‌یوه‌ندیـیه‌کانیان له‌سه‌ر ناوچه‌که.
چانسی سه‌رکه‌وتنی هه‌وڵه‌کان بۆ به‌شـداریپـێـکردنی سووننه‌کان له عێراق.
دیالۆگ و ئاشته‌وایی، سه‌ره‌تایه‌ک بۆ نیشـتیمانسازی له عێراق.
په‌یوه‌ندی هه‌رێمی کوردسـتان به حکومه‌تی فیدراڵ و سه‌ربه‌خۆیی یان ژیانی پـێـکه‌ویی.
له ماوه‌ی سێ ڕۆژی دیداری مێری بۆ دیالۆگ و ئاشته‌وایی چه‌ندین وته له دارێژراوانی سیاسه‌ت و که‌سایه‌تی ئه‌کادیمی و ڕۆژنامه‌نووس له‌سه‌ر ئاسـتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پـێشـکه‌ش ده‌کرێت و به دیدێـکی ڕه‌خنه‌گرانه بارودۆخی ئێستای ناوچه‌که و تێڕوانین و پـێشـهاته سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تیـیه‌کان له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست شرۆڤه ده‌که‌ن.
درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌ی عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له هه‌ولێر له‌م فایله ده‌نگیـیه‌دایه.