Accessibility links

هێمن سه‌یدی: ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا به‌ دووای‌ بیانۆیه‌کدان بۆ گۆڕانێک به‌رامبه‌ر به‌ په‌که‌که‌ PKK

  • Jani Diylan

Hemn Seyedi

Hemn Seyedi

هێمن سه‌یدی: ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا به‌ دووای‌ بیانۆیه‌کدان بۆ گۆڕانێک به‌رامبه‌ر به‌ په‌که‌که‌ PKK

پارتی کرێکارانی کوردستان PKK ، رێکخراوه‌یه‌ک که‌ له‌ ناو میلۆنه‌ها که‌ساندا پا‌ێیه‌ی هه‌یه‌ و نه‌ک هه‌ر له‌ چوار پار‌چه‌ی کوردستان ده‌واری خۆێ داکوتاوه‌، به‌ڵکۆ له‌ هه‌موو وڵاتانی ئه‌وروپا و شوێنه‌کانی تریش، وه‌کو رێکخراوه‌یه‌کی تیرۆریستی ته‌ماشا بکرێت؟

هێمن سه‌یدی لێکۆڵه‌ر و چاودێری کاروباری رامیاری له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" به‌ڵی له‌ جیهانی" Real Politic " وه‌ یاخود رامیاری راسته‌قینه‌دا شتێکی وا ده‌بێت، به‌ هه‌ر جۆر به‌رژه‌وه‌ندی قسه‌ی دووایین ده‌کات و زۆر جار پێناسه‌کان واتای خۆیان ده‌گۆرن.

PKK flag

PKK flag

PKK fighters

PKK fighters

کاک هێمن هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت سه‌ردمێک که‌سانێک وه‌کو یاسر عه‌ره‌فات و نیڵسن ماندێلا و بزوتنه‌وه‌که‌ی بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر دوور و درێژ له‌ لیستی تیرۆردا بوون، وه‌ سه‌ێر ئه‌وه‌یه‌ هه‌ردوو ئه‌و دوو که‌سه‌ دوواتر خه‌ڵاتی نۆبلی ئاشتیان وه‌رگرت. بۆیه‌ سه‌ێر نییه‌ له‌و دونیاییه‌دا، له‌ دونیا‌یه‌ک که‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان دوواترین قسه‌ ده‌که‌ن، من پێیم سه‌یر نییه‌ رێکخراوه‌یه‌ک وه‌کو په‌که‌که‌ به‌ تیرۆریست بناسرێت، به‌ڵام من پێیم وایه‌ له‌وه‌ به‌ولاوه‌ نرخی ئه‌و کارانه‌ بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ زیاتر ئه‌بێت، تووشی پارادۆکسێکی زه‌قتر و به‌رچاوتر ئه‌بن له‌ لایه‌ن بیرو رای گشتی خۆیانه‌وه‌، له‌ لایه‌ن رێکخراوه‌کانی پارێزه‌رانی مافه‌کانی مرۆڤه‌وه‌ فیشاریان بۆ دێت و له‌مه‌و به‌ولاوه‌ من پێیم وایه‌ ناتوانن درێژه‌ به‌و سیاسه‌ته‌ بده‌ن و ناچار ده‌بن که‌ گۆڕانێک له‌ سیاسه‌تی خۆیاندا پێک بێنن".

XS
SM
MD
LG