ئه‌مه‌ریکا ره‌خنه له پێشیلیه‌کانی مافی مرۆڤ له میسر ده‌گرێت
وڵاته یه‌کگرتووه‌کان وڵاتانی تر له رۆژی چوارشه‌ممه له کۆبۆنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ره‌خنه‌یان له باری مافه‌کانی مرۆڤیان له میسر گرت، پاش پێدا چوونه‌وه به تۆمارکراوه‌ی وڵاته‌که بۆ یه‌کمین جار له ده‌می لادانی حوسنی موباره‌که‌وه له ساڵی 2011.
ئه‌و ره‌خنه توندانه پاش ئه‌وه هاتوه گروپه‌کانی مافی مرۆڤ ده‌ڵێن باره‌که له میسر له جیاتی ئه‌وه‌ی باش بێته‌وه، به‌ددتر بوه‌ته‌وه و هۆشدار ده‌ده‌ن کارکردن بۆ تێشک خستنه سه‌ر ئه‌و پێشیلیانه تا دێت سه‌ختتر ده‌بێته‌وه.
باڵێوزی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان کیث هارپه‌ر ووتی ئێمه زۆر نگرانین به‌و هه‌نگاوانه‌ی له لایه‌ن میسره‌وه وه‌رگیراوه که سه‌ر ئه‌نجامه‌که‌ی پێشلی له ئازادی راده‌ربرین و گردبونه‌وه‌ی ئاشتیانه و رێکخراوو دروستکردن و موسوگه‌ر نه‌کردنی دادگایه‌کی ره‌وا بۆ هه‌زاران له میسریه‌کان و هه‌ر وه‌ها پێشیلی له یاساکانی کۆمه‌ڵایه‌تی له وڵاته‌کدا لێکه‌وتوه‌ته‌وه. هارپه‌ر داوای ئازادکردنی زیندانیانی رامیاری کرد و لێکۆڵینه‌وه له به کارهێنانی هێز له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشه‌وه و ه ئاشکرا کردنی دوزێنه‌وه‌کان له لێکۆڵینه‌کاندا و سزادانی ئه‌و که‌سانه‌ی به‌ر پرسن.