ئێران ده‌ڵێت ئه‌ندازیاری شه‌ری زه‌مینی عێراق بوه
له‌و ده‌مه‌ی میلیشیاکانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له هه‌فته‌ی رابوردوو له شاروچکه‌ی "جرف الصخر" کشانه‌وه یه‌کسه‌ر له‌شکه‌ری عێراقی ده‌ستیکرد به راگه‌یاندنی سه‌رکه‌وتنێکی به ده‌گمه‌ن دژ به‌و گروپه توندره‌وه و ده‌ستیکرد به پێشاندانی رێپێوانی تانک و هامڤیهکانی به ناو شاره‌که‌دا له‌سه‌ر ته‌لفزیون و هه‌ر وه‌ها سه‌ربازه‌کان به ناو ساختمانه‌کانی حکومه‌تدا دهسۆرێنهوه که له مانگی هه‌شته‌وه له لایه‌ن میلیشیاکانه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر گیرابوو.
به‌ڵام هه‌ر زوو وێنه‌کان له لایه‌ن مه‌ڵپه‌ری په‌یام و نووچه‌ی سه‌ربه‌خۆێ عێراقیه‌وه سه‌ریان هه‌ڵداو شتی جیاوازیان پێشان دا، ژنراڵی به هێزی ئێرانی قاسم سولهێمانی که ناوی هاوتایه له‌گه‌ڵ چه‌ندین له سه‌رکه‌وتنه‌کانی هێزه زه‌مینیه‌کانی عێراقدا.
فه‌رمانده‌کانی ناوچه‌که هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێن میلیشیاکانی حیزبوڵای لوبنانیش له به‌ره‌کانی پێشه‌وه‌دا بوونه.
فه‌رمانده‌ی میلیشیاکان به ئاژانسی ئه‌سۆشیتدپرێسی ووت ده‌یان له راوێژکارانی پاسدارانی ئیسلامی و حیزبوڵای لوبنان له به‌ره‌کانی پێشه‌وه‌ی شه‌ردا بوونه له " جرف الصخر" به دابینکردنی چه‌ک و راهێنانی نزیکه‌ی 7،000 میلیشیای شه‌رکه‌ر و هاوئاهه‌نگی کردن له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی میلیشیاکاندا پێش ده‌ستپێکردنی کرداره‌کان.