فه‌ڕه‌نسا و لوبنان گرێبه‌سـتێـکی فڕۆشـتنی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیـیان مۆرکرد که به‌هاکه‌ی 3 ملیار دۆلاره و عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه پاره‌که‌ی دابین ده‌کات، ئه‌مه‌ش بۆ یارمه‌تیدانی له‌شـکری لوبنان که له ئێستادا ڕووبه‌ڕووی هێرشی توندڕه‌وه ئیسلامیـیه‌کان بووه‌ته‌وه.
له ڕێوه‌ڕه‌سمێـکدا که ڕۆژی سێشه‌ممه له ڕیازی پایته‌ختی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه به‌ڕێوه‌چوو کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی فه‌ڕه‌نسـا و لوبنان ڕێـکه‌وتنه‌که‌یان واژوکرد.
لۆران فابیۆس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا له به‌یاننامه‌یه‌کدا خۆشـحاڵی خۆی به گرێبه‌سته‌که ده‌ربڕی و گوتی ئه‌مه یه‌کپارچه‌یی خاک و سه‌قامگیری لوبنان ده‌پارێزێت له ڕێگه‌ی به‌هێزکردنی تواناکانی له‌شـکری لوبنان له به‌رگریکردن له خاکی وڵاته‌که‌ی و له شه‌ڕی تێرۆردا.
چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت وه‌زاره‌تی به‌رگری فه‌ڕه‌نســا ڕۆژی چوارشه‌ممه ورده‌کاری گرێبه‌سته‌که ڕابگه‌یه‌نێت.
جێی ئاماژه‌یه له‌شکر له لوبنان یه‌کێـکه له‌و داموده‌زگا که‌مانه‌ی که له‌و وڵاته دابه‌شـبوونی ئاینی و تایفی باڵی به‌سه‌ردا نه‌کێشاوه، به‌ڵام وه‌ک پـێویست به‌هێز نه‌کراوه.
عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه خوازیاره له‌شکری لوبنان ئه‌و توانایه به‌ده‌سـتبهێنێت که بتوانێت ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی توندڕه‌و ئیسلامیـیه سووننه‌کان بـبێته‌وه له‌گه‌ڵ بوار به حزبوڵـڵای شیعه نه‌درێت خۆی به‌سه‌ردا زاڵ بکات.