بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی دۆسێی بازرگانی نه‌وت له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی تێرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق لیژنه‌یه‌کی هه‌یه و په‌رله‌مانی هه‌رێمیش لیژنه‌یه‌کی بۆ چاودێری و به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌م دۆسێیه پێکهێناوه.
دکتۆر ڕێواز فایه‌ق، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێم له فراکسیۆنی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ده‌ڵێت لیژنه‌که‌ی په‌رله‌مان که‌وتۆته کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی له‌و جۆره بازرگانیکردنه تێوه‌گلاون و گوناهبارکردنیان ئاڕاسته‌کراوه و ده‌شڵێت سه‌ردانی لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌کان کراوه و هه‌نگاوی یه‌که‌میش له پارێزگای که‌رکوکه‌وه ده‌ستپێکراوه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر ڕێواز ده‌شڵێت ناوی هه‌موو ئه‌وانه‌یان له‌لایه که تێوه‌گلاون له‌و بازگانی نه‌وته له‌گه‌ڵ داعشدا به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت ناکرێت له ئێستادا ناوه‌کان بۆ میدیا ئاشکرابکرێت تا ئه‌و کاته‌ی دۆسێکه یه‌کلایی ده‌بێته‌وه.
دکتۆر ڕێواز ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات ته‌واوی فراکسیۆنه‌کانی په‌رله‌مانی هه‌رێم کۆکن له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر به‌وانه‌ی ئه‌م بازرگانیکردنه‌یان له‌گه‌ڵ تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا له‌سه‌ر ده‌سه‌لمێنرێت به‌بێ گوێدانه ئه‌وه‌ی پۆسته‌کانیان له حکومه‌تدا چییه و یانیش له حیزبه‌کاندا چ جۆره به‌رپرسیارێتیه‌کیان هه‌یه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: