ڕۆژنامه‌یه‌کی ناوداری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌نوسێت هێزه ئاسایشیه‌کانی عێراق به پشتیوانی هێرشه ئاسمانییه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و سه‌دان ڕاوێژکاری له‌شکریی به‌رنامه‌ی هێرشێکی به‌رفراوانیان هه‌یه دژی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆرک تایمز ده‌نوسێت پێده‌چێت ئه‌م جۆره ئۆپه‌راسیۆنه له‌شکریه ڕوبه‌ڕووی سه‌ختی سیاسی و لۆژیکی ببێته‌وه.
کێشه و گرفته ئاینزاییه‌کانی عێراق وه‌رچه‌رخاوه بۆ گرفتی سیاسی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و داهاتی عێراقی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت.
کۆلۆنێل شه‌عبان به‌رزان ئه‌لعوبێدی، سه‌رکرده‌ی هێزی تایبه‌تی فریاگوزاری له ڕۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار (ئه‌لبه‌غدادی) ده‌ڵێت یه‌کێک له میکانیزمه‌کان بۆ له‌ناوبردنی تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له پارێزگای ئه‌نبار و ناوچه‌کانی تریشدا ئه‌وه‌یه عه‌شره‌ته‌کان و تیره‌کان پڕچه‌ک بکرێن بۆ هاوکاری کردنی له‌شکری عێراق.
کۆلۆنێل ئه‌لعوبێدی ده‌شڵێت پێویسته سیاسیه‌کانی وڵاته‌که‌ی جیاوازیه‌کانی خۆیان وه‌لاوه بنێن و کار له پێناو بنه‌بڕکردنی مه‌ترسیه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا بکه‌ن.
کۆلۆنێل ئه‌لعوبێدی هیواداره وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا چه‌ندێ بکرێت به زوویی فڕۆکه‌کانی جۆری ئه‌پاچی بنێرێت بۆ عێراق تا بتوانرێت چه‌ندێک به زوویی بێت دۆسێی تێرۆریستان له عێراق یه‌کلایی بکرێته‌وه و ده‌شڵێت هیواداره ئه‌م په‌یامه‌ی بگه‌یه‌ندرێته لای سیاسیه‌کانی ئه‌مریکا تا کاری خێرا بکرێت بۆ وه‌ک ده‌ڵێت "یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ئه‌م شه‌ڕه نه‌خوازراوه له عێراقدا".
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ کۆلۆنێل شه‌عبان به‌رزان ئه‌لعوبێدی، به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده‌کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه: