Accessibility links

حاتم مه‌نبه‌ری: جه‌میل بایک له‌ رووی مه‌عنه‌ویه‌وه‌ به‌ کرده‌وه‌ جێگای ئۆجه‌لان پر ده‌کاته‌وه‌

  • Jani Diylan

حاتم مه‌نبه‌ری

حاتم مه‌نبه‌ری

حاتم مه‌نبه‌ری: جه‌میل بایک له‌ رووی مه‌عنه‌ویه‌وه‌ به‌ کرده‌وه‌ جێگای ئۆجه‌لان پر ده‌کاته‌وه‌

جه‌میل بایک که‌ یه‌کێک له‌ دامه‌زرێنه‌رانی پارتی کرێکارانی کوردستان و یه‌کێک له‌ رێبه‌ره‌ هه‌ره‌ دیاره‌کانیه‌تی، هه‌ندی لایه‌ن جار جار به‌ شه‌رخواز ناوی ده‌به‌ن، به‌ڵام بایک له‌ چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی Der Standar ی ئۆتریشی ده‌ڵێت کێشه‌کان به‌شه‌ر چاره‌سه‌ر ناکرێن. ئایا که‌س پێ خۆشه‌ ساڵه‌ها به‌و شاخ و کێوانه‌وه‌ بێت و سه‌رما و گه‌رما و برسیه‌تی بکێشی و به‌ دووای شه‌ردا بگه‌رێت؟

Jamil Bayik

Jamil Bayik

حاتم مه‌نبه‌ری چاودێری کاروباری رامیاری له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت"یه‌کجار زه‌حمه‌ته‌ که‌ مرۆڤ له‌ نزدیکه‌وه‌ که‌سایه‌تیه‌کی کاریگه‌ر وه‌کو جه‌میل بایک نه‌ناسێ، به‌ چاک یان به‌ به‌د هه‌موو شتێک له‌سه‌ری بڵێ، ره‌نگه‌ وه‌ک خۆێ ده‌ر نه‌یه‌ت، به‌ هۆێ ئه‌وه‌ی من به‌رێزیان له‌ نزدیکه‌وه‌ ناناسم و ته‌نها له‌ دووره‌وه‌ له‌ رێگاێ نووسینه‌کانیه‌وه‌ و له‌ رێگای ئه‌و شتانه‌وه‌ که‌ ده‌ر ئه‌که‌وێ ئه‌توانم بڵێم به‌شی هه‌ره‌ زۆری ئه‌و شتانه‌ی که‌ له‌و په‌ێوه‌ندیه‌دا له‌م لاو له‌ولا باس ده‌کرێ له‌ په‌ێوه‌ندی له‌گه‌ڵ جه‌میل بایک دا برێک ناته‌واویان هه‌یه‌. کاک حاتم هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌و ئێستا به‌ لایه‌نی که‌م له‌ رووی مه‌عنه‌ویه‌وه‌ به‌ کرده‌وه‌ جێگاێ رێزدار ئۆجه‌لان پڕ ده‌کاته‌وه‌ وه‌ یاخود به‌ جۆرێک به‌شی هه‌ره‌ زۆری ئه‌و که‌سانه‌ی گرێ دراووی په‌که‌که‌ن جه‌میل بایک وه‌ک‌ که‌سی یه‌کمی خۆیان چاوی لێ ده‌که‌ن. کاک حاتم سه‌باره‌ت به‌ پێشنیاری بایک که‌ گوایه‌ ئه‌مه‌ریکا رۆڵی چاودێر و ناوبژیوان له‌ نێوان کورد و تورکیادا ببینێت ده‌ڵێت ئه‌وه‌ له‌ قازانجی هه‌موو لایه‌کدایه‌ و به‌ بروای من ده‌بوایه‌ جه‌میل بایک بڵی یه‌کێیتی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا به‌ یه‌که‌وه‌ ناوبژی ئه‌و باره‌ بکه‌ن، به‌ له‌به‌ر چاو گرتنی ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ هه‌موو لایه‌نه‌کان شه‌ری داعش ده‌که‌ن".

XS
SM
MD
LG