ئێواره‌ی دووشه‌ممه شه‌ڕێـکی قورس له ڕۆژئاوای کۆبانی ده‌سـتیپـێـکرد له نێوان هێزه‌کانی یه‌په‌گه له ته‌ل‌شعیر و چه‌کدارانی داعش له ناوچه‌ی بورجی ئیزاعه. هاوکات فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان شوێنێـکی داعشیان له‌و شه‌ڕه‌دا بۆردومانکرد.
مسته‌فا عه‌بدی ڕۆژنامه‌وانی کوردی کۆبانی که له‌سه‌ر سنووره‌وه چاودێری شاره‌که‌ی ده‌کات و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ناوه‌وه له په‌یوه‌ندیـیدایه، به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوت له دیوی ڕۆژهه‌ڵاتی شاره‌که‌ش له گردی کانی عه‌ره‌بان شه‌ڕ ڕوویانداوه، به‌ڵام به ئاستێـکی سووکتر به به‌راورد له‌گه‌ڵ ڕۆژانی پـێشوو.
گوتیشی چه‌کدارانی داعش ڕۆژی دووشه‌ممه نه‌یانتوانیوه به خومپاره له کۆبانی و ده‌وروبه‌ری بده‌ن، چونکه له به‌یانیدا پـێشمه‌رگه موشه‌کبارانی شوێنه‌کانی داعشیان کردووه له گردی کانی عه‌ره‌بان و جاده‌ی 48 و مکتله و گه‌ڕه‌کی بۆتان.
به‌ڕێز عه‌بدی له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی له به‌ره‌به‌یانی دووشه‌ممه سێ گوند له ڕۆژئاوا و باشوری ڕۆژئاوای کۆبانی له ژێر ده‌سـتی چه‌کدارانی داعش ڕزگارکران. گونده‌کانیش بریتین له عه‌بروش، عه‌لبه‌لور و مناس.