عزه‌دین ته‌ممۆ پـزیشکی هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه له کۆبانی ده‌ڵێت ئه‌رکی هێزه‌که‌یان پاڵپـشتیکردنی هێزه‌کانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه‌یه به چه‌کی قورس.
به‌ڕێز ته‌ممۆ که ئێسـتا پله‌که‌ی ڕائیده له نێو هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه گوتی ئه‌وان داعش له ده‌ره‌وه‌ی کۆبانی بۆردومان ده‌که‌ن و له ناو شاریش هێزه‌کانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه و له‌شکری ئازادی سوریا شه‌ڕه‌کان ده‌که‌ن. پاشان گوتی له‌م نزیکانه چاوه‌ڕێی هه‌واڵی خۆش بن.
جێی ئاماژه‌یه دکتۆر عزه‌دین ته‌ممۆ خه‌ڵـکی کۆبانیـیه و خوشکه‌زای ساڵح موسلیمه و ماوه‌ی 15 ساڵه له هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ده‌ژی و ئێسـتا خۆشحاڵه که‌وا بۆ خزمه‌تکردنی شاره‌که‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
ساڵح ده‌میجه‌ر له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵدا سازکردووه.