که‌نه‌دا یه‌که‌م هێرشی ئاسمانی خۆی له دژی کۆمه‌ڵی ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) له عێراق ئه‌نجام دا.
ئۆفیسی ڕۆب نیکڵسن وه‌زیری به‌رگری که‌نه‌دا یه‌کشه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند 2 فڕۆکه‌ی جه‌نگی جۆری CF-18 له ئه‌رکێـکدا که 4 کاژمێری خایاندبوو، له شوێنێـکی داعشیان داوه له فه‌لـلوجه‌ی ڕۆژئاوای عێراق.
به‌یانـنامه‌که گوتی موشه‌کی ئاڕاسته‌کراو به له‌یزه‌ر له هێرشه‌که‌دا به‌کارهاتوون و پاشان هه‌ردوو فڕۆکه‌که به سه‌لامه‌تی بۆ بنکه‌کانیان له کوه‌یت گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
که‌نه‌دا له سه‌ره‌تای مانگی ده‌وه ڕایگه‌یاند فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی به‌شـداری ده‌که‌ن له هێرشه‌کانی دژی داعش له عێراق. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش 6 فڕۆکه‌ی CF-18 و 2 فڕۆکه‌ی CP-140 و فڕۆکه‌یه‌کیC-150 ته‌رخان کردووه.