Accessibility links

ره‌فیق غه‌فور: تورکیا بۆێ گرنگ نییه‌ کێ سوریا به‌رێوه‌ ده‌بات به‌ مه‌رجێک سه‌رکۆتی کورد بکات

  • Jani Diylan

Rafiq Ghafour

Rafiq Ghafour

ره‌فیق غه‌فور: تورکیا بۆێ گرنگ نییه‌ کێ سوریا به‌رێوه‌ ده‌بات به‌ مه‌رجێک سه‌رکۆتی کورد بکات

گومانی تێدا نییه‌ ئه‌مرۆ تورکیا رۆلێکی سه‌ره‌کی ده‌بینێت له‌ گه‌مه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا، به‌ڵام ئاخۆ بۆ جیهان ئاشکرا بوه‌ چ نیازێکی هه‌یه‌ له‌ سوریا؟

ره‌فیق غه‌فور ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان KNK له‌ هه‌‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت"ئه‌و داکیۆمه‌نتانه‌ی که‌ ده‌ست که‌وتوون ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ تورکیا هاریکاری جدی به‌شێک له‌ ئۆپۆزسیۆنی سوریا ئه‌کا که‌ نزدیکن له‌ هه‌ڵوێسته‌کانی تورکیاوه‌ له‌ نێوانیان داعش. کاک ره‌فیق سه‌باره‌ت به‌ ناکۆکیه‌کانی تورکیا له‌گه‌ڵ سوریا ده‌ڵێت که‌ دێته‌ سه‌ر کێشه‌ی‌ کورد ئه‌وان هه‌موو ناکۆکیه‌کانیان خستوه‌ته‌ لاوه‌، هه‌میشه‌ و دیسانیش ئه‌ێخه‌نه‌ لاوه‌، بۆ ئه‌وان گرنگ نه‌بوه‌ و هه‌میشه‌ سوریا و تورکیا له‌سه‌ر پرسی کورد په‌ێوه‌ندیان باش بوه‌. کاک ره‌فیق ده‌شڵێت بۆ تورکیا گرنگ نییه‌ هه‌ر که‌سێک، هه‌ر لایه‌نێکی تر له‌ سوریا ده‌سه‌ڵاتدار بێت و بێته‌ سه‌ر کار بۆ ئه‌و کێشه‌ نابێت به‌ مه‌رجێک سه‌رکۆتی خه‌ڵکی کورد بکات و سه‌رکوتی شورشی کورد بکات و رۆژئاوای کوردستان به‌و شێوه‌یه‌ لێ نه‌یه‌ت خۆێ به‌رێوه‌ ببات".

XS
SM
MD
LG