Accessibility links

ناسر باباخانی: هاووڵاتیانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان سه‌ڵماندیان که‌ توانایه‌کی زۆریان هه‌یه‌

  • Jani Diylan

Nasser Babakhani ناسر باباخانی

Nasser Babakhani ناسر باباخانی

ناسر باباخانی: هاووڵاتیانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان سه‌ڵماندیان که‌ توانایه‌کی زۆریان هه‌یه‌

بێگومان بۆ هه‌ر کوردێکی دڵسۆز کوردستان یه‌ک پارچه‌یه‌ ئه‌گه‌ر چی له‌ت له‌ت کراوه و شکه‌ست و سه‌رکه‌وتنه‌کان له‌ هه‌ر به‌شێکدا کاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌شه‌کانی تر هه‌یه‌. رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌و نشێوێیه‌ی که‌ له‌ ده‌یه‌کانی رابوردوودا به‌ خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ وه‌ گۆشه‌گیری رێکخراوه‌کانی له‌ باشور، چ رۆڵێکیان هه‌یه‌ له‌م باره‌ی که‌ له‌ کۆبانی و رۆژئاوای کوردستان به‌رێوه‌ ده‌چێت؟

ناسر باباخانی رۆژنامه‌نووس و مامۆستای زانکۆ ‌ له‌ هه‌‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت"ده‌کرێ بۆ پرسی رۆژهه‌ڵات سه‌باره‌ت به‌و پرسانه‌ی له‌ به‌شه‌کانی تری کوردستان دوو روانین هه‌بێت، یه‌کێکیان ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یه‌ که‌ خه‌ڵکی ناوخۆێ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ هه‌مبه‌ر ئه‌و کێشانه‌ ده‌ێگرن وه‌ ئه‌وه‌ی تر ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌یه‌ که‌ حیزبه‌کان یان هێزه‌کانی سیاسی که‌ ئێستا له‌ باشور نێشته‌جێن ده‌یگرن. کاک ناسر هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئێمه‌ سووکه‌ ئاورێکی خێرا بده‌ینه‌وه‌ سه‌ر رابوردوو، چ ئه‌و ده‌مه‌ی ئۆجه‌لان له‌ پێلانێکی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ست به‌ سه‌ر ده‌کرێ و خه‌ڵکی کوردستان دێن ئه‌و حه‌ماسه‌ ده‌خوڵقێنن وه‌ زۆر شلگێرانه‌تر له‌ پارچه‌کانی تر دێن‌ ئه‌و پرۆتیستانه‌ ده‌که‌ن و ته‌نانه‌ت شه‌هیدیش له‌سه‌ری ده‌ده‌ن وه‌ یاخود بۆ رووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی شه‌نگاڵ وه‌ یاخود ده‌نگ هه‌ڵبر‌ینیان بۆ پشتێوانی له‌ کۆبانی، من پێیم وایه‌ خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌وه‌یان سه‌ڵماندن که‌ ئه‌م خه‌ڵکه‌ له‌ باری هه‌ستی سیاسیه‌وه‌، له‌ باری ئاگاهی سیاسیه‌وه‌ تواناییه‌کی یه‌کجار زۆریان هه‌یه".‌

XS
SM
MD
LG