Accessibility links

ئیسرائیل سنوره‌کانی له‌گه‌ڵ غه‌ززه‌ داده‌خات


به‌رپرسانی ئیسرائیلی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ داخستنی دوو خاڵی سنورییان له‌گه‌ڵ که‌رتی غه‌ززه‌ هه‌تاکۆ کاتێکی نادیاریکراو ڕاگه‌یاند. هاوکات شیمون پیریز سه‌رۆکی پێشوی ئیسرائیل ڕه‌خنه‌ی له‌ حکومه‌تی بنیامین ناتانیاهۆ گرت و داوای لێکردن نه‌خشه‌ ڕیگه‌یه‌ك بۆ ئاشتی له‌ گه‌ڵ فه‌له‌ستینێکان دابرێژن.

له‌شکری ئیسرائیلی گوتیان هه‌ردوو خاڵه‌کانی په‌ڕینه‌وه‌ی خه‌ڵك و که‌ره‌سته‌کان له‌ ئیریز (به‌یت حه‌نون) و هه‌روه‌ها کیریم شالوم (که‌رم ئه‌بو سالم) تا کاتێکی نادیاریکراو داده‌خرێن وته‌نها به‌ڕۆی یارمه‌تییه‌ مروییه‌کان کراوه‌ ده‌بن. ئه‌م داخستنه‌ دوابه‌دوای هه‌ڵدانی موشه‌ك له‌ که‌رتی غه‌ززه‌وه‌ له‌ ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینیدا هاتووه‌.

XS
SM
MD
LG