Accessibility links

ره‌زا مه‌نوچه‌هری: ناردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ کۆبانی هه‌نگاوێکی مێژووییه‌

  • Jani Diylan

ره‌زا مه‌نوچه‌هری

ره‌زا مه‌نوچه‌هری

ره‌زا مه‌نوچه‌هری: ناردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ کۆبانی هه‌نگاوێکی مێژووییه‌

هه‌رچه‌ند دره‌نگ بوو به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ له‌ کۆتاییدا بریار درا هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ ره‌وانه‌ی رۆژئاوای کوردستان بکه‌ن، به‌ڵام هه‌ندێ له‌ میدیاکانی هه‌رێم و میدیاکانی سێبه‌ر گومان له‌ ناو هاووڵاتیاندا درووست ده‌که‌ن.

ره‌زا مه‌نوچه‌هری رۆژنامه‌وان و چالاکی کاروباری سڤیل له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت"ناردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ کۆبانی به‌ راستی هه‌نگاوێکی مێژووییه‌، ئه‌مه‌ نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌ کوردیه‌کان گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و باوه‌ره‌ی ئه‌گه‌ر پێکه‌وه‌ نه‌بن له‌ گۆرانگاریه‌کانی ناوچه‌که‌دا ناتوانن کاریگه‌ریان هه‌بێ. کاک ره‌زا هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت روێشتنی هێزی پێشمه‌رگه‌ په‌ێوه‌ندی به‌ کۆمه‌ڵێک هۆکار بوو، وه‌کو دانیشتنه‌که‌ی پاریس له‌ نێوان ئه‌مه‌ریکا و په‌یه‌ده‌، دانیشتنه‌که‌ی دهۆک و رێکه‌وتننامه‌که‌ دهۆکه‌وه‌ هه‌یه‌ وه‌ په‌ێوه‌ندت به‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ په‌رله‌مانی کوردستان دانی به‌ کانتۆنه‌کاندا داناوه‌ وه‌ هه‌ر وه‌ها شه‌رعیه‌ت دان به‌ روێشتنی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ وه‌ ئه‌مه‌ هه‌نگاوێکه‌ له‌ مێژوودا تۆمار ده‌کرێت وه‌ ئه‌مه‌ نیشانه‌ی پێگه‌یشتنه‌ له‌ عه‌قلی سیاسی کوردی".

XS
SM
MD
LG