Accessibility links

هوشیار عه‌بدوڵڵا: باشتره‌ کورد له‌هه‌چ ڕه‌وشێکدابێت به‌شاندێکی نه‌ته‌وه‌یی سه‌ردانی به‌غدا بکات.

  • Wrya Kalle

‌‌هوشیار عه‌بدوڵڵا

‌‌هوشیار عه‌بدوڵڵا

شاندێکی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان سه‌ردانی به‌غدایان کردوه‌ و به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی نوێنه‌ری کورد له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق کۆبوونه‌ته‌وه‌.

ئایا سه‌ردانی ئه‌م شانده‌ مه‌به‌ستی چیه‌؟، ئایا ئه‌م هه‌نگاوه‌ی یه‌کێتی نیشتمانی ناویه‌تی، ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت له‌م سه‌روه‌خته‌دا کوورد تووشی شه‌ڕی داعش بوه‌، یاخوود یه‌ک ده‌نگی کوورد به‌رامبه‌ر پرسه‌کان نیه‌وه‌ ناوماڵی کوورد هێشتا جیاوازی تێدایه‌وه‌ و سیاسیه‌کانی کورد سه‌رباره‌ت به‌مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆچوونیان جیاوازه‌.

له‌مگفتووگۆیه‌دا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا سه‌رۆکی فراکسێۆنی گۆران له‌په‌رله‌مانی عێراق هووشیار عه‌بدوڵڵا ده‌ڵێت: ده‌بێت کورد بۆ دانوستاندن له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌شاندێکی به‌فراوانی لایه‌نه‌کان یاخوود له‌ئاستی حکومه‌ت یان په‌رله‌مان به‌شداربێت.

XS
SM
MD
LG