Accessibility links

چالاکوانێکی سۆشیال میدیا له‌ کۆبانی


هاوکاتی شه‌ڕه‌ قورسه‌کانی کۆبانی له‌ نێوان داکۆکیکاران له‌م شاره‌ و تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، په‌نابه‌ران و ده‌زگاکانی هه‌واڵیش سه‌یری تۆڕه‌کانی سۆشیال میدیا ده‌که‌ن بۆ زانینی هه‌واڵه‌کانی ناو کۆبانی.

سکۆت بۆب، په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکاله‌سه‌ر سنوری تورکیا-کۆبانی ده‌ڵێت فه‌رهاد یه‌کێکه‌ له‌ چالاکوانه‌کانی سۆشیال میدیا و له‌سه‌ر سنوره‌ و له‌وێوه‌ سه‌یری کۆبانی ده‌کات تا بزانێت ڕه‌وشه‌که‌ چۆنه‌.

فه‌رهاد ده‌ڵێت کاربه‌ده‌ستان هه‌میشه‌ ده‌خوازن ئه‌و زانیاریانه‌ت پێبده‌ن که‌ خۆیان ده‌یانه‌وێت بڵاوببێته‌وه‌ و له‌وانه‌شه‌ زانیاری دروست نه‌بن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ جه‌نگاوه‌ره‌کانی ناو کۆبانیدا قسه‌ بکه‌ین.

فه‌رهاد باسیش له‌ ڕه‌هه‌ندی شه‌ڕی کۆبانی ده‌کات و ده‌ڵێت ئه‌م شه‌ڕه‌ شه‌ڕی نێوان کۆن و نوێیه‌، جه‌نگاوه‌ره‌ کورده‌کان چاویان له‌ ئاینده‌یه‌ و چاویان له‌ سه‌ربه‌خۆییه‌، به‌ڵام جه‌نگاوه‌رانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی سوێن ڕابردوو که‌وتوون و ده‌یانه‌وێت هه‌زار ساڵ بۆ دواوه‌ بگه‌ڕێینه‌وه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG