گوته‌بێژی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ڕایگه‌یاند هه‌فته‌ی ئاینده وه‌فدێـکی باڵای کوردی سه‌ردانی به‌غدا ده‌کات.
سه‌فین دزه‌یی ڕایده‌گه‌یه‌نێت سه‌ردانه‌که‌ی شاندی حکومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌غدا له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌بێت و مه‌به‌ست لێی گفتوگۆی هه‌ولێر و به‌غدایه له‌سه‌ر کێشه هه‌ڵپه‌سێراوه‌کانی نێوانیان. به تایبه‌تی پـرسی بودجه و نه‌وت و موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم.
گوته‌بێژی حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌ش ته‌ئکید ده‌کاته‌وه گه‌ر به‌غدا بێته ژێر باری چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان ئه‌وا هه‌ولێر زیاتر هه‌نگاو ده‌نێت بۆ ئاساییکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کان و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی کوردسـتانیش له‌به‌رچاو ده‌گرێت له دانوسـتاندنه‌کانی له‌گه‌ڵ به‌غدا.
ئه‌ندامێـکی خولی پـێشـووی لیژنه‌ی نه‌وت و گازی په‌رله‌مانی عێراقیش باس له‌وه ده‌کات کورد هه‌ڵه‌ی کردووه که نه‌یتوانیوه زه‌خیره‌یه‌ک له خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت هه‌ڵبگرێت بۆ ڕۆژێـکی وه‌ک ئه‌مڕۆی.
بایه‌زید حه‌سه‌ن به داتا ڕێژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم له ڕابردوو هه‌تا ئێستا ئاشکرا ده‌کات.
زانیاری زیاتر له فایله ده‌نگیـیه‌که‌دایه.