پاش زیاتر له 40 ڕۆژی به‌رگری بێ وچانی شه‌ڕوانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه له شاری کۆبانی، وا هێزێـکی پـێشـمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق له ڕێدایه به‌ره‌و ئه‌و شاره کوردیـیه‌ی سوریا. هاوکات هێزێـکی له‌شـکری ئازادی سوریایش گه‌یشـتوونه‌ته شاره‌که. ئه‌مه هه‌مووی پاش ئه‌و گۆڕانکاریـیه بوو که به‌سه‌ر سیاسه‌تی تورکیا به‌رامبه‌ر کۆبانی هات، کاتێـک ڕایگه‌یاند ئیدی مۆڵه‌ت به هێزی پـێشـمه‌رگه و له‌شکری ئازاد ده‌دات بچن به‌رگری له‌و شاره بکه‌ن.
دوریان جۆنز له ئستنبوڵه‌وه ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه ناردووه و به‌ڵێن ساڵح به کوردی ئاماده‌ی کردووه.
کۆمانده‌رێـکی له‌شکری ئازادی سوریا ده‌ڵێت یه‌که‌یه‌کی هێزه‌کانی گه‌یشـتووه‌ته کۆبانی هاوکاتی دابه‌زینی هێزی پـێشـمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق له فڕۆکه‌خانه‌یه‌کی ناو تورکیا له نزیک سنووری سوریاوه.
هێزی دووه‌می پـێشـمه‌رگه به ماشێن به تورکیادا ده‌ڕۆیشتن بۆ کۆبانی له نێوه‌ندی چه‌پـڵه‌ڕێزانی کورده‌کانی تورکیادا.
هێزی پـێشـمه‌رگه چه‌کی قورسیان پـێـیه و وه‌ک هۆکارێـکی سه‌ره‌کیش لێـیان ده‌ڕوانرێت ڕۆڵ بـبینن بۆ شـکستپـێهێنانی تێرۆرسـتانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
هه‌تا ئێسـتا داکۆکیکاران له کۆبانی هه‌ر ته‌نها چه‌کی سووکیان پـێـیه. ده‌یان تانکی تورکیا له‌سه‌ر سنوور وه‌ستاون. هه‌ندێـک له وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ ڕه‌خنه له تورکیا ده‌گرن، چونکه هه‌ڵوێستی نیشان نه‌داوه.
به‌ڵام ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵو سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ده‌ڵێت هه‌تا ئێسـتا هیچ وڵاتێـک هێزی نه‌ناردووه بۆ کۆبانی.
ئه‌سڵی ئایدن تاشباش نووسه‌ری سیاسیـیه له ڕۆژنامه‌ی میلـلیه‌ت ده‌ڵێت:
" ئا‌نکه‌ره ده‌زانێت که ڕێ دراوه به خوێن ڕشتن له‌سه‌ر سنووره‌که‌ی و ته‌نها سه‌یری ڕێـکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌کات له چوارده‌وری ئه‌و شاره‌دا، واته کۆبانی، وه ده‌شڵێت کاتێـک کۆمه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی بینرا بۆ کۆبانی ئێستا تورکیا ده‌ڵێت ئێمه‌ش کۆبانیمان به‌لاوه گرنگه، به‌ڵام بۆ دانیشـتوانی کورد له تورکیادا ئه‌م قسه‌یه زۆر جێی متمانه نیـیه."
ئا‌نکه‌ره هێشتا ڕێگه‌ی نه‌داوه به‌تایبه‌تی به کورده‌کانی تورکیا بڕۆنه کۆبانی بۆ به‌شداری له شه‌ڕی داعشدا.
حکومه‌تی تورکیا زۆر نیگه‌رانی هه‌یه به‌رامبه‌ر یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) که داکۆکی له کۆبانی ده‌که‌ن و به په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌دا گوناهباری ده‌کات.
سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا زۆر به توندی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی نێوان تورکیا و ڕێـکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ڕه‌تده‌کاته‌وه. هاوکات ئا‌نکه‌ره هه‌موو ده‌سـتێوه‌ردانێـکی له‌شـکریشی ڕه‌تکردووه‌ته‌وه و یانیش ده‌سـتێوه‌ردان له ڕێی ڕێگه‌پـێدان به فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان هه‌تا فڕۆکه‌خانه‌ی سه‌ربازی تورکیا به‌کاربهێنن.
داکۆکیکردن له کۆبانی وه‌ک کۆر کچ‌و سه‌رۆکی سیمبوڵی هه‌ده‌به ده‌ڵێت گیانێـکی له نێو کورده‌کانی تورکیا هێناوه‌ته ئاراوه.
ده‌ڵێ " هه‌نگاو به هه‌نگاو له ناو کوردی تورکیادا گرنگی زیاتری به‌خۆیه‌وه بینیـیه‌وه وه‌ک فه‌رمانڕه‌وایه‌تیـیه‌کی خۆیی لێی ده‌ڕوانن و ده‌بێته ئاینده‌یان له ڕووی ڕێـکخراوه‌یی‌یه‌وه. ئه‌م جۆره ڕاگه‌یه‌ندنانه وه‌ک چاو‌دێر ده‌ڵێن ده‌شێت نیگه‌رانیـیه‌کانی ئا‌نکه‌ره به‌رامبه‌ر کۆبانی زیاد‌بکات، به‌ڵام فشاره‌کان له‌سه‌ر حکومه‌تی تورکیا به‌رده‌وام ده‌بن بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌درێن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.