Accessibility links

ره‌هه‌ندی پێشهاته‌کان: چوون و کاریگه‌ری هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ شه‌ڕی کۆبانی

  • مۆعته‌به‌ر شێروانی

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا جێن ساکی له‌ کونفرانسی رۆژانه‌ی رۆژنامه‌وانیدا گوتی ئێمه باسی داکۆکیکردن و گرنگی رێگه‌دان بۆ ده‌رباز بوونی پێشمه‌رگه‌ و هاسانکاری بۆ ئه‌وانمان کردووه‌ ؛ ئه‌و شه‌ره‌ڤانی کوردی وه‌ک"هاوپه‌یمانی مه‌یدانی شه‌ڕ" ناو برد.

واشنتن پێشوازی له‌ جێگیرکردنی هێزی پیشمه‌رگه‌ له‌شاری کوردنشینی کۆبانی له‌ سوریا کردووه‌، ئه‌وه‌ش له‌ پاش دانوساندنێکی زۆر نێوان تورکیا و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێڕاق و پارتی یه‌کیه‌تی دیموکراتی کورد په‌یه‌ده‌ هاته‌ دی.

سێ شه‌ممه‌ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا جێن ساکی له‌ کونفرانسی رۆژانه‌ی رۆژنامه‌وانیدا گوتی ئێمه باسی داکۆکیکردن و گرنگی رێگه‌دان بۆ ده‌رباز بوونی پێشمه‌رگه‌ و هاسانکاری بۆ ئه‌وانمان کردووه‌ ؛ ئه‌و شه‌ره‌ڤانی کوردی وه‌ک"هاوپه‌یمانی مه‌یدانی شه‌ڕ" ناو برد.

جێگیرکردنی 150 هێزی پێشمه‌رگه‌ هه‌ستیاری ئاڵۆزی سیاسی له‌ هه‌رێمه‌که‌ نیشان ده‌دات.

ساکی گوتی، "ئێمه‌ له‌ نزیکه‌وه‌ کارمان کردووه‌ له‌ گه‌ڵ تورکیا و کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر ڕێگایه‌کی به‌رده‌وام بۆ به‌رۆ پێشوه‌چون بۆ پشتگیری کردن له‌ هێزه‌کان له‌ کۆبانی و له‌ درێژده‌م بۆ لاوازکردن و سه‌ره‌نجام بۆ له‌ناوبردنی داعش، جا ئه‌وه‌ به‌ دڵنیایی رۆڵی ئێمه‌ له‌و بزاڤه‌ دابووه‌."

ئه‌مریکا رێبه‌رایه‌تی هاوپه‌یمانێتی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌کات به‌دژی گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ عێڕاق و سوریا که‌ زیاتر له‌ مانگێکه‌ کۆبانی گه‌مارۆ داوه‌ و له‌ ئاکام زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئه‌و شاره‌ ئاواره‌ی تورکیا بوونه‌. له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا، هاوپه‌یمانان به‌ ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریکا ملیتانه‌کان داعشیان له‌ ناو و له‌ ده‌وروبه‌ری کۆبانی کردۆته‌ ئامانج.

له‌لایه‌کی تره‌وه‌، چوارشه‌ممه‌، گروپێکی 50 که‌سه‌ی سه‌ر‌هه‌ڵداوانی سوپای ئازادی سوریا له‌ ڕێگای تورکیاوه‌ گه‌یشتونه‌ته‌ کۆبانی.

له‌ به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا‌، میوانداره‌تی دوو به‌ڕێزمان کرد: ئه‌ندامی په‌رله‌مانی تورکیا فراکسیۆنی هه‌ده‌په‌ فه‌یسه‌ل ساری یه‌لدز و چالاکوانی کوردی سوریا کادار شێخموس له‌ شارووچکه‌ی سنوری سروج –ی تورکیا. هه‌روه‌ها له‌ ناو ستودیۆ، هاوکاران لوقمان ئه‌حمه‌د و ساڵح ده‌میجار راوبۆچونیان له‌سه‌ر ئه‌م پێشهاته‌ گرنگانه‌ خستنه‌ روو.

ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی به‌رنامه‌: کاریگه‌ری چونی ئه‌م هێزانه‌، هاوکاری نێوان لایه‌نه‌کان و شه‌ڕی درێژده‌میان به‌ دژی داعش.

XS
SM
MD
LG