کۆمه‌ڵێک له هێزه‌کانی پێشمه‌رگه زوویه‌کی چوارشه‌مه له ڕێگای فڕۆکه‌وه چوونه نێو تورکیا، و پاشان له ژێر چاودێری و پاراستنی هێزه‌کانی ئاسایشی تورکیا به‌ره‌و سنوور وه‌ڕێکه‌وتن.
کاروانێک هه‌ڵگری کۆمه‌ڵێکی تری پێشمه‌رگه به چه‌کی قورسه‌وه له ڕێگای زه‌وی چوارشه‌مه ئه‌و دیوی سنووری سوریا بوون.
حکومه‌تی تورکیا گوتوویه‌تی سه‌ربازانی خۆی نانێریت له شه‌ڕی نێو کۆبانی دا به‌شداری بکه‌ن، به‌ڵام حه‌وتووی ڕابردوو په‌سندی کرد ڕێگا به 150 پێشمه‌رگه‌ی هه‌ریمی کوردستان بدات له ڕێگای هه‌ریمه‌که‌یه‌وه تێپه‌ڕ بن.
تورکیا له ناردنی سه‌ربازانی خۆ ده‌بوێری له به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت ئه‌و کوردانه‌ی سوریا که له کۆبانی شه‌ڕ ده‌که‌ن سه‌ر به پارتی قه‌ده‌خه‌کراوی کرێکارانی کوردستان.
سێ شه‌مه شه‌ڕ له کۆبانی درێژه‌ی کێشا، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت چوار هێرشی زیاتری ئاسمانی بۆ سه‌ر شوێن و سه‌نگه‌ره‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێڕاق و شام به‌ڕێوه‌برد. هاوبه‌ندی به ڕێبه‌ری ئه‌مه‌ریکا هه‌روه‌ها نۆ هێرشی دیکه‌ی بۆ سه‌ر ملیتانه‌کانی سونی له عێڕاق دا به‌ڕێوه‌برد.