هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ستی کردووه به ناردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان بۆ کۆبانی و وه‌ک ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم ده‌ڵێت هێزه‌که ده‌ستی کردووه به ڕۆیشتن به‌ره‌و کۆبانی.
هه‌ڵگورد حیکمه‌ت ده‌ڵێت تورکیا هه‌ڵوێستێکی ئه‌رێنی هه‌بووه بۆ ناردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم بۆ کۆبانی و هاوکاریش ده‌بێت له کارئاسانی ڕێگه‌که و ناردنی ئه‌و هێزه‌ش پێویستی به کارئاسانی کردنی تورکیا هه‌یه.
ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم ده‌ڵێت تا ئێستا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له کۆبانی دیاریکراو نییه چونکه ماوه‌که وابه‌سته‌یه به ڕاده‌ی پێویست بوونی ڕۆژئاوا به‌م هێزه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، هه‌ڵگورد حیکمه‌ت ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم ده‌شڵێت کاتێک که باس له سه‌رکه‌وتنه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی هێزی پێشمه‌رگه ده‌کرێت به‌و مانایه نییه بگوترێت تێرۆریستان له ناوچه‌کان نه‌ماون و جموجۆڵیان کۆتایی پێهاتووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: