Accessibility links

عه‌زیز ڕه‌ئوف: له‌ کاتێکدا زۆرمان پێویسته‌ قسه‌ له‌سه‌ر توندوتیژی بکه‌ین به‌ڵام توێژینه‌وه‌یه‌کی ڕژدمان نییه‌ له‌سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه‌

  • Balen Salih

عه‌زیز ڕه‌ئوف

عه‌زیز ڕه‌ئوف

له‌وه‌تای شه‌ڕه‌کانی تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌ستیان پێکردووه‌ وتووێژی گه‌رم و گوڕ هه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌م ڕێکخراوه‌ توندڕه‌وه‌ سوننه‌یه‌ به‌ نوێنه‌ری ئایینی ئیسلام داده‌نرێت یان نا.

عه‌زیز ڕه‌ئوف، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر ده‌ڵێت ئه‌مه‌ یه‌کێکه‌ له‌ پرسیاره‌ قورسه‌کان که‌ به‌بێ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ورد ناکرێت بڕیاری لێبدرێت و ده‌شڵێت هه‌موو ئایدیۆلۆژیایه‌ک دیوێکی شه‌ڕانگێزی هه‌یه‌ و دیوێکی مرۆڤدۆستانه‌ش و ده‌رکه‌وتنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی دیوه‌ توندڕه‌ویه‌که‌ی ئایینه‌.

به‌ڕێز ڕه‌ئوف ده‌ڵێت ئایینی ئیسلام ئایینێکی فراوانی فره‌ ڕه‌هه‌نده‌ و موسڵمانی ئێرانی له‌گه‌ڵ موسڵمانی عێراقی جیاوازه‌ و موسڵمانی ئه‌وروپی له‌گه‌ڵ موسڵمانی میسردا جیاوازه‌ و ده‌شڵێت ته‌نانه‌ت ئه‌م جیاوازیه‌ش له‌ناو موسڵمانه‌کانی لایه‌نه‌‌ ئیسلامیه‌ سیاسیه‌کانیشدا هه‌یه‌، هه‌ربۆیه‌شه‌ پێویسته‌ ئایین خاڵی بکرێته‌وه‌ له‌ توندووتیژی.

به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ عه‌زیز ڕه‌ئوف، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر کردووه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG