Accessibility links

دلێر ماوه‌تی: په‌رله‌مانی کوردستان له‌مه‌و دووا به‌ شێوه‌یه‌کی شه‌رعی له‌گه‌ڵ رۆژئاوای کوردستان سه‌ودا ده‌کات

  • Jani Diylan

دلێر ماوه‌تی Dler Mawati

دلێر ماوه‌تی Dler Mawati

دلێر ماوه‌تی: په‌رله‌مانی کوردستان له‌مه‌و دووا به‌ شێوه‌یه‌کی شه‌رعی له‌گه‌ڵ رۆژئاوای کوردستان سه‌ودا ده‌کات

له‌ هه‌فته‌ی رابوردوو میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان وایان بڵاوکرده‌وه‌ که‌ په‌رله‌مانی کوردستان دانی به‌ کانتۆنه‌کانی رۆژئاوا داناوه‌، به‌ڵام ئێستاکه‌ ئاژانسی ئه‌نادۆلیا له‌ زاری سه‌فین دزه‌یی ووته‌ بێژی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ راده‌گه‌ێنێت گوایه‌ په‌رله‌مانی کوردستان دانی به‌ کانتۆنه‌کاندا دا نه‌ناوه‌ !

Kobani - Fighter

Kobani - Fighter

دلێر ماوه‌تی جێگری سه‌رۆکی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له‌ په‌رله‌مانی کوردستان له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" ئێمه‌ له‌ په‌رله‌مانی کوردستان وا دێته‌ پێش چاوومان که‌ هه‌موو خه‌ڵکی باشوری کوردستان به‌ جه‌سته‌ له‌ باشورن به‌ڵام به‌ رۆح له‌ رۆژئاوان به‌ تاێبه‌تی له‌ کۆبانی که‌ سه‌ری کوردیان به‌رز کردووه‌ته‌وه‌ وه‌ بونه‌ته‌ ره‌مزی سونبولی به‌رگری و به‌رخۆدان. کاک دلێر هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت په‌رله‌مان کوردستان له‌مه‌و دووا به‌ شێوه‌یه‌کی شه‌رعی له‌گه‌ڵ رۆژئاوای کوردستان سه‌ودا ده‌کات به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ک بیانه‌وێ، له‌ شێوه‌ی هه‌رێم دا بێ یان له‌ شێوه‌ی کانتۆن دانمان پێ داناوه‌ و له‌ پراکتیکدا حکومه‌تی هه‌رێمان راسپاردووه‌ که‌ هه‌م نوێنه‌رانی ئه‌وان نووسینگه‌ بکه‌نه‌وه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان و هه‌م ئێمه‌ش له‌ بارێکی باشدا له‌وێ نوێنه‌رمان ده‌بێ"

XS
SM
MD
LG