بزوتنه‌وه‌ی نه‌هزه‌ی ئیسلامی تونس دانی به شکستهێنانی خۆی نا له ئاست پارتی سیکیولاری "نیدا تونس" له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا.
لوتفی زه‌یتون سه‌رکرده‌ی ناسراوی پارتی نه‌هزه ڕۆژی دووشه‌ممه گوتی " ئه‌نجامه‌که‌مان قبوڵه و پـیرۆزبایی له پارتی نیدا تونس ده‌که‌ین، وه جارێـکی دیکه جه‌خت له‌وه ده‌که‌ینه‌وه حکومه‌تێـکی یه‌کگرتووی نیشـتیمانی پـێـکبهێنرێت که له به‌رژه‌وه‌ندی وڵات‌دا ببێت."
پـێشتر زیاد ئه‌لعه‌زاری گوته‌بێژی فه‌رمی بزوتنه‌وه‌ی نه‌هزه ڕایگه‌یاند که‌وا به‌پـێی ئاماره‌کانی چاودێرانی پارته‌که‌ی له بنکه‌کانی ده‌نگدان تۆماریان کردووه پارتی " نیدا تونس" نزیکه‌ی 80 کورسـی بردووه‌ته‌وه به‌ڵام بزوتنه‌وه‌که‌یان نزیکه‌ی 70 کورسی به‌ده‌سـتهێناوه.
له لایه‌کی دیکه ته‌یب به‌کوشه سکرتێری گشـتی پارتی نیدا تونس شه‌وی یه‌کشه‌ممه سه‌رکه‌وتنی پارته‌که‌ی ڕاگه‌یاند.
جێی ئاماژه‌یه پارتی نیدا تونس له سـاڵی 2012 وه دامه‌زراوه و که‌سانی سه‌ر به پارتی ده‌سه‌ڵاتداری پـێشـوو پارتی "ته‌جه‌موع" ی زه‌ین ئه‌لعابدینی تێدا له‌گه‌ڵ که‌سانی چه‌پ‌ڕه‌و و سیکیولار.
له‌وه‌تای له سـاڵی 2011 وه زه‌ین عابدین بن عه‌لی له ده‌سه‌ڵات لادراوه، به‌م هه‌ڵبژاردنه یه‌که‌م په‌رله‌مان و حکومه‌تی ئاسایی له تونس داده‌مه‌زرێت.