شه‌ڕی دژی تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی وه‌ک زۆرێک له چاو‌دێر و پسپۆڕان ده‌ڵێن شه‌ڕێکی درێژخایه‌ن ده‌بێت.
هونه‌ر تۆفیق، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر هاوڕایه و ده‌ڵێت بۆیه درێژه ده‌کێشێت چونکه په‌یوه‌ندی به سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌وه هه‌یه و داڕشتنی نه‌خشه‌ی سیاسی ناوچه‌که ده‌یان ساڵی خایاندووه و ده‌شڵێت سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خشه‌یه له ساڵی 1991 شه‌ڕی یه‌که‌می که‌نداوه‌وه ده‌ستی پێکردووه به‌ڵام له رووی پراکتیکیه‌وه دووه‌م شه‌ڕی که‌نداو له ساڵی 2003 وه ده‌ستپێده‌کات.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆ له داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسدا ده‌بێت ڕێکخراوی تێرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ببێته به‌شێک له‌شه‌ڕه‌که؟ به‌ڕێز تۆفیق ده‌ڵێت نه‌خشه‌ی سیاسی هه‌میشه به هێز ده‌سه‌پێندرێت و چونکه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له توانایدا نییه هێزێکی ئابووری به‌رهه‌م بێنێت هه‌ر بۆیه ناچار ئاینزا به‌کارده‌هێنێت بۆ دروستکردنی ئه‌و هێزه‌ی پێویسته.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: