کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی یه‌مه‌ن ڕۆژی دووشه‌ممه ڕایانگه‌یاند له ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوو به لایه‌نی که‌م 250 که‌س کوژراون، له‌و شه‌ڕانه‌ی له ناوچه‌ی ڕادعی پارێزگای ئه‌لبه‌یزا (البيضاء) ڕوویاندابوو.
شه‌ڕه‌کان له نێوان چه‌کدارانی خێڵی قیفه‌ی نزیک له قاعیده‌یه و حوسیـیه‌کانه که به شیعه‌ی نزیکی ئێران داده‌نرێن.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان هه‌ر له شه‌وی ڕابردوو له قه‌ڵای مه‌ناسح له ڕادع زیاتر له 30 چه‌کداری حوسی کوژران که یه‌کێـکیان سه‌رکرده‌یه‌کیانه به ناوی ئه‌حمه‌د سه‌یف ئه‌لزه‌هه‌ب، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی چه‌کداره خێڵه‌کیـیه‌کانی ڕکابه‌ریان قه‌ڵاکه‌یان بۆمبڕێژکرد و له ژێر فشاری تۆپـباران و هێرشی ئاسمانی لێی کشانه‌وه و پاشان له دوره‌وه قه‌ڵاکه‌یان ته‌قاندووه‌ته‌وه. ده‌شڵێن به ده‌یان که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.
جێی ئاماژه‌یه حوسیـیه‌کان له مانگی نۆوه کۆنترۆڵی سه‌نعای پایته‌ختیان کردووه.