Accessibility links

خوێندکارێـکی کۆبانی باس له‌ مه‌ینه‌تیـیه‌کانی خۆی ده‌کات به‌ ده‌سـتی چه‌کدارانی داعشه‌وه‌

  • VOA News

له‌ مانگی شه‌ش چه‌کدارانی داعش نزیکه‌ی 150 خوێندکاری کوردی خه‌ڵـکی شاری کۆبانیـیان ده‌سـتگیرکرد له‌و ده‌مه‌ی له‌ تاقیکردنه‌وه‌ی گشـتی له‌ شاری حه‌له‌ب ده‌گه‌ڕانه‌وه‌‌. پاشان له‌م دوایـیانه‌ زۆربه‌یان ئازادکردن و ته‌نها 20 خوێندکاریان هێشـتووه‌ته‌وه‌.

به‌پـێی لێدوانی ئه‌و خوێندکارانه‌ی ئازادکراون، چه‌کدارانی داعش ئه‌شکه‌نجه‌ و ئازارێـکی ده‌روونی زۆریان داون.

سکات باب په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ سه‌رسنووری تورکیا و سوریا له‌ نزیک کۆبانی چاوی که‌وتووه‌ به‌ یه‌ک له‌و خوێندکارانه‌‌ و ڕاپـۆرتێـکی له‌سه‌ر ناردووه‌. سمکۆ عه‌زیز له‌ به‌شی کوردی ئاماده‌ی کردووه‌.

XS
SM
MD
LG