Accessibility links

سه‌رۆك وه‌زیری عیراق: ده‌ستگرتنه‌وه‌ به‌سه‌ر جورف ئه‌لسه‌خڕه‌ گورزێکی تونده‌ به‌ڕۆی داعش


حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیری عیراق گوتی ده‌سه‌تگرتنه‌وه‌ به‌سه‌ر شارۆچکه‌ی جورف ئه‌لسه‌خڕه‌ گورزیکی تونده‌ به‌ڕۆی چه‌کدارانی گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به‌داعش.

هێزه‌کانی عیراقی به‌ پشتیوانی هیڕشه‌کانی ئاسمانی به‌ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێین دوابه‌دوای شه‌ڕێکی سه‌خت له‌گه‌ڵ میلیشیا تۆندڕه‌وه‌کانی داعش توانیان له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌دا به‌ته‌وای ده‌ستبگرنه‌وه‌ به‌سه‌ر ئه‌و شارۆچکه‌ سه‌ره‌کییه‌ له‌باشووری به‌غدای پایته‌ختدا.

هه‌روه‌ها له‌ڕۆژی شه‌ممه‌دا هێزه‌کانی ئاسایشی عیراق ڕایانگه‌یاند هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی کورد شارۆچکه‌ی زوممار و چه‌ند گوندێکی ده‌وروبه‌ریان له‌ چه‌کدارانی داعش پاککردۆته‌وه‌‌.

XS
SM
MD
LG