Accessibility links

دیار قامیشلو: ته‌نها ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ ره‌وانه‌ی رۆژئاوا ده‌کرێن که‌ شاره‌زاییان‌ له‌ به‌کارهێنانی چه‌که‌کاندا هه‌یه‌

  • Jani Diylan

كۆبانی YPJ

كۆبانی YPJ

دیار قامیشلو: ته‌نها ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ ره‌وانه‌ی رۆژئاوا ده‌کرێن که‌ شاره‌زاییان‌ له‌ به‌کارهێنانی چه‌که‌کاندا هه‌یه‌

له‌ کۆبۆنه‌وه‌که‌ی دهۆک نێوان سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و هاوسه‌رۆکی PYD به‌ رێکه‌وتنێک گه‌یشتن، که‌ دیاره‌ یه‌کێک له‌ خاڵه‌کانی ناردنی یارمه‌تیه‌ بۆ رۆژئاوای کوردستان له‌ نێوانیان هێزی پێشمه‌رگه‌، هه‌رچه‌ند ژماره‌یان به‌ ووردی دیار نییه‌ به‌ڵام باس له‌ ناردنی 200 پێشمه‌رگه‌ ده‌کرێت. ئاخۆ ئه‌و ژماره‌ که‌مه‌ چ کاریگه‌ریه‌کی هه‌یه‌ له‌ هاریکاری کردنی هێزه‌کان له‌ کۆبانی؟

دیار قامیشلو ئه‌ندامی کۆمیته‌ی په‌ێوه‌ندیه‌کانی ده‌روه‌ی په‌یه‌ده‌ له‌ سلێمانی له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" ناردنی ئه‌و هێزانه‌ له‌سه‌ر داخوازی هه‌رێم بوه‌ وه‌ یه‌کینه‌ی پاراستنی گه‌ل و یه‌کینه‌ی پاراستنی ژن له‌ کۆبانی فه‌ره‌تر له‌ 40 رۆژه‌ به‌ چه‌کی هه‌ره‌ سووکه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ چه‌ته‌ی داعش که‌ به‌ هه‌موو چه‌کێکی گرانه‌وه‌ که‌ له‌ عێراق و رۆژئاواوه‌ کۆکردونه‌ته‌وه‌‌ راوه‌ستاوون و له‌ ده‌رئه‌نجامی کۆبۆنه‌وه‌ی دهۆک و ئه‌و هاوپه‌ێمانیه‌ حکومه‌تی هه‌رێمیش گه‌یشته‌ ئه‌و بریاره‌ که‌ چه‌کی قورس بۆ کۆبانی به‌رێ بکه‌ن. کاک دیار هه‌ر وه‌ها ده‌لێت وه‌کو دیاره‌ ئه‌و چه‌کانه‌ی بریاره‌ ره‌وانه‌ی رۆژئاوا بکرێت، له‌ هه‌مان کات له‌گه‌ڵیاندا که‌سانێکی شاره‌زا له‌ به‌کارهێنانی ئه‌و چه‌کانه‌ش بنێرن، به‌ڵام وه‌کو ژمار ناچن چونکه‌ کۆبانی پێویستی به‌ چه‌ک هه‌یه‌ نه‌ک پێشمه‌رگه‌. کاک دیار ده‌شڵێت ئه‌و هێزانه‌ی ره‌وانه‌ی رۆژئاوا ده‌کرێن له‌سه‌ر ناوی هه‌رێمی کوردستان ده‌چن و په‌ێوه‌ندی به‌ لایه‌نێکی تایبه‌ته‌وه‌ نییه‌".

XS
SM
MD
LG