Accessibility links

کۆماس شاهبازی: تۆزێک ئاراسته‌ی شه‌ره‌که‌ گۆراوه‌ پاش هێرشه‌ ئاسمانیه‌کان

  • Jani Diylan

Komas Shahbazi

Komas Shahbazi

کۆماس شاهبازی: تۆزێک ئاراسته‌ی شه‌ره‌که‌ گۆراوه‌ پاش هێرشه‌ ئاسمانیه‌کان

بۆ ماوه‌ی فه‌ره‌تر له‌ یه‌ک مانگه‌ کۆبانی به‌ هاووڵاتیان و گه‌ریلاکانیه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر هێڕشه‌کانی تیرۆریستانی رێکخراوه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیدا راوه‌ستاوون، به‌ڵام سه‌ره‌رای هێڕشه‌ ئاسمانیه‌کانی هاوپه‌ێمانان به‌ رێبه‌رایه‌تی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان تیرۆریستانی داعش هێشتا له‌ هێڕش بردندان.

Kobani - Rojava

Kobani - Rojava

رۆژنامه‌وان کۆماس شاهبازی له‌ رۆژئاوای کوردستانه‌وه‌ له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" فه‌ره‌تر له‌ 41 رۆژه‌ داعش به‌ هه‌موو هێز و توانی خۆیانه‌وه‌ هێڕشێکی به‌رفراوانیان کردوه‌ته‌ کۆبانی به‌ ئامانجی گرتن و داگیردنی کۆبانی، به‌ڵام تا ئێستا سه‌ره‌رای هه‌موو هێڕشه‌کان تا ئێستاش نه‌یانتوانیوه به‌ ده‌سکه‌وته‌کانی خۆیان بگه‌ن. کاک کۆماس هه‌ر وه‌ها ده‌لێت له‌ رۆژی 28 به‌لاوه‌ تۆزێک ئاراسته‌ی شه‌ره‌که‌ گۆراوه‌، دوا به‌ دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌ هاوپه‌ێمانه‌کان بریاری ئه‌وه‌یان دا که‌ هێڕش بکه‌نه‌ سه‌ر بنکه‌کانی داعش له‌ خاکی سوریا و دوا به‌ دوای ئه‌و هێڕشانه‌ کار‌یگه‌ری خۆێ هه‌بوو له‌سه‌ر پێشه‌وه‌ چوونی هێزه‌کانی داعش، گورزی باشیان لێ دراوه‌، ئه‌توانم بڵێم تا راده‌یه‌ک له‌ هه‌ندێ شوێندا چه‌ته‌کانی داعش تووشی شکه‌سته‌. کاک کۆماس ده‌شڵێت ئێستاکه‌ ئه‌و پرسیاره‌ له‌ ئارادایه‌ که‌ سه‌ره‌رای هێڕشی هێزه‌کانی هاوپه‌ێمانان و ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر داعش، بۆچی هێشتا نه‌ێتوانیوه‌ ئامانجه‌کانی بپێکی".

XS
SM
MD
LG