Accessibility links

تاڤگه‌ سابیر: ژنانی ڕۆژئاوا توانیویانه‌ بوونی خۆیان بسه‌لمێنن.

  • Wrya Kalle

له‌هه‌رێمی کوردستاندا تائێستایش پێشێلکاری مافی ‌ڕه‌گه‌زی مێینه و ئافره‌تان به‌رده‌وامه‌، به‌ڵام وه‌ک له‌میدیاکانی جیهاندا گرنگی پێده‌درێت ژماره‌یه‌کی زۆر له‌شه‌رڤانانی ‌ڕۆژئاوای کوردستان ئافره‌تن ، له‌مێژووی خه‌باتی باشووردا ڕۆڵی ژنان به‌م زه‌قیه‌ ده‌رنه‌که‌وتوه‌ ،ئایا دۆخێکی هاوشێوه‌ له‌باشوری کوردستان ڕووبدات ئافره‌تانی ئه‌وناوچه‌یه‌ هه‌مان ڕۆڵ و هه‌ڵوێستی ئافره‌تانی کۆبانیان ده‌بێت؟

ئه‌مه‌ ته‌وه‌ره‌ی گفتووگۆی نووسه‌رو جالاکوانی بواری مافی ژنان تاڤگه‌ سابیره‌ بۆ ده‌نگی کوردی ئه‌مریکا.

تاڤگه‌ سابیر ده‌ڵێت: ژنانی باشوور خاوه‌نی ئه‌قلی خۆیان نین و پیاوان ئه‌توانن به‌کاریانبێنن، ژنانی باشور نه‌یانتوانیوه‌ ‌شه‌قامه‌کانی باشوور بگرن و بوونی خۆیان ده‌رخه‌ن وبه‌ده‌سه‌ڵاتی کوردی بڵێن ئێمه‌ بوونمان هیه‌.

له‌لایه‌کی‌که‌وه‌ ده‌ڵێت: ژنانی باشور خۆیان به‌کۆیله‌ ده‌بینن، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ شێوه‌ی په‌روه‌ده‌یان.

XS
SM
MD
LG