ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی کونسۆڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا و به‌لجیکا و که‌نه‌دایان چۆڵکرد پاش ئه‌وه‌ی به پـۆست نامه‌ی گوماناویـیان بۆ ڕه‌وانه‌کرابوو.
دۆغان ئیشکنهت گوته‌بێژی ئاژانسی کاروباری نائاسایی گوتی 7 که‌س له کونسوڵخانه‌ی که‌نه‌دا بۆ نه‌خۆشـخانه براون نه‌وه‌کو تووشی شتێـک بـبن پاش ئه‌وه‌ی یه‌کێـکیان نامه‌یه‌کی کردبووه‌وه و پـۆدرهیهکی زه‌ردی تێدابوو.
دۆغان گوتیشی لایه‌نه به‌رپـرسه‌کانی تورکیا بڕێـکیان له‌و پـۆدرهیه بردووه تاوه‌کو بزانن چیـیه.
کلۆد ڕۆچۆن خانمه گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی که‌نه‌دا گوتی هه‌موو کارمه‌ندانی کۆنسوڵخانه‌که‌یان ته‌واو و سه‌لامه‌تن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌لمانیاش گوتی کونسوڵخانه‌که‌یان له ئسته‌نبوڵ شتێـکی گوماناوی بۆ ڕه‌وانه‌کرابوو و ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیایان لێ ئاگاداکردووه‌ته‌وه. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد کارمه‌ندانی کونسوڵخانه‌که سه‌لامه‌تن.